riklam

داود ئۆغڵو: له‌گه‌ڵ عیراق رێكه‌وتنی ستراتیژیمان ده‌بێت

kurdistani 09:45 PM - 2014-11-22
عیراق هاوبه‌شی گرنگی بازرگانی توركیایه‌

عیراق هاوبه‌شی گرنگی بازرگانی توركیایه‌

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گه‌یشه‌ عیراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی عیراق كۆبوه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌و روداو پێشهاتانه‌ی له‌ عیراق و سوریا رووده‌ده‌ن، كه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیاو ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌، پێویست بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆ بكرێت.

داود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌و سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌ی بۆ عیراق ئه‌نجامیدا، له‌ له‌ شاری ئیستانبوڵ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی ستراتێژی باڵا.

داود ئۆڵو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی عیراق جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه‌ ئه‌و په‌یماننامانه‌ی له‌ نێوان عیراق و توركیا ئه‌نجامدراون پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدا جێبه‌جێبكرێت.

له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا داود ئۆغڵو دووپاتیكرده‌وه‌ عیراق یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانیی توركیا، بۆیه‌ جێگه‌ی بایه‌خه‌ و پێویسته‌ بارودۆخ و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته‌ له‌به‌ر چاو بگیرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket