riklam

یه‌په‌گه‌: له‌ كۆبانێ و سرێ كانی و جه‌زعه‌ 17 داعشمان كوشتووه‌

kurdistani 08:34 PM - 2014-11-22
 چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون

چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون

له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی كه‌م وێنه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ كۆبانێ و سری كانی و جه‌زعه‌ 17 تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌.

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ له‌ به‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 22-11-2014، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌و تێیدا هاتووه‌، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌ به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ به‌دیریكرداوی له‌ شه‌قامی به‌له‌دیه‌ 5 تیرۆرستای داعشیان كوشتووه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، له‌به‌ره‌ی باشوری كۆبانێش هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ تیرۆرستێكی داعشیان كوشتووه‌و له‌باشوری رۆژئاواش له‌ هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا 7 تیرۆرستی داعش كوژراون.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ته‌ئكید له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆبانێ له‌رێگه‌ی هاوه‌ن و تۆپه‌وه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ی تیرۆرستانیان له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی كۆبانێ تێكشكاندوه‌و چه‌ندین داعش كوژراونو له‌ ناوچه‌ی سه‌رێ كانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ 3 تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌و زیانێكی زۆریشیان به‌ تیرۆرستانی داعش گه‌یاندوه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا یه‌په‌گه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، هێزه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی جه‌زعه‌ زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ داعش گه‌یاندوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket