riklam

به‌رپرسێكی تورك: سوپای توركیا مه‌شق به‌پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

kurdistani 07:43 PM - 2014-11-22
مه‌شق و راهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت دژی داعش

مه‌شق و راهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت دژی داعش

به‌پرسێكی باڵای توركیا راسگه‌یاند: سه‌ربازه‌كانی توركیا راهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

به‌پرسێكی سه‌ربازی توركیا ئه‌مڕۆ 22-11-2014، رایگه‌یاند: توركیا ئاماده‌یه‌ راهێنان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكات بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و ره‌زامه‌ندیشی ده‌ربڕیوه‌ بۆ مه‌شقپێكردن و راهێنانی پاسه‌وانی نیشتمانی .

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ڵگورد حیكمه‌ت  وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌ئكیدیكردۆته‌وه‌، ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه‌ سوپای توركیا ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ مه‌شقپێكردن و راهێنانی تایبه‌ت به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ژماره‌ی به‌شداربوونی مه‌شق و راهێنانه‌كان ئاشكرانه‌كردوه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket