riklam

به‌عقوبه‌.. تیرۆرستان شه‌ش هاووڵاتی له‌ئۆتۆمبێلێكدا ده‌كوژن

kurdistani 07:29 PM - 2014-11-22
دوو گومان لێكراو ده‌ستگیركراون

دوو گومان لێكراو ده‌ستگیركراون

دوانیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 22-11-2014 له‌ناوچه‌ی عباره‌ی سه‌ر به‌قه‌زای به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تیرۆرستی داعشه‌وه‌ په‌لاماری ئۆتۆمبێلێك ده‌درێت و شه‌ش هاووڵاتی له‌ئۆتۆمبێلێكدا ده‌كوژن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پۆلیسی دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان ناحیه‌ی عباره‌- به‌عقوبه‌ ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش ئۆتۆمبێلێكیان به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه‌دا كه‌ 10 هاووڵاتی تێدابووه‌و به‌شێكیش له‌سه‌رنشینی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ژن و مناڵ پێكهاتبوون .

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: تیرۆرستان شه‌ش له‌سه‌رنشینه‌كانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كوشتووه‌و چواره‌كه‌ی دیكه‌شیان برینداركردووه‌ .

له‌و رووداوه‌دا پێنچ پیاو و ژنێك كوژراون و دوو منداڵ و ژن و پیاوێكیش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ بێت، له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و دوو گومان لێكراو ده‌ستگیركراون.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket