riklam

سه‌عدیه‌.. له‌ بۆردومانی پێشمه‌رگه‌و سوپادا 57 داعش كوژران و برینداربوون

kurdistani 06:13 PM - 2014-11-22
چاوه‌ڕوانده‌كرێت زیانی زیاتر به‌ر تیرۆرستان بكه‌وێت

چاوه‌ڕوانده‌كرێت زیانی زیاتر به‌ر تیرۆرستان بكه‌وێت

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ لایه‌ن تۆپخانه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقه‌وه‌ به‌چڕی بۆردومانی ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌عدیه‌ كرا كه‌له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستاندایه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ ده‌یان تیرۆرست كوژران و برینداربوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نزيك سه‌عدییه‌ پێی راگه‌یاندین، دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن تۆپخانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌ بۆردومانی ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌عدییه‌ كرا كه‌ له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستاندایه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ 32 تیرۆرست كوژران و 25 دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئه‌و بۆردومانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقه‌وه‌ به‌سه‌ر مۆڵگه‌ی تیرۆرستان له‌سه‌عدیه‌ به‌رده‌وامه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت زیانی زیاتر به‌ر تیرۆرستان بكه‌وێت.

فۆتۆ.. نێچیروان كوردی

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket