خوێندنگه‌ی مارغارێته‌ی هۆڵندی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان ده‌نێرێت
kurdistani 05:32 PM - 2014-11-22پشتگیری منداڵانی كوردستان ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاكاری و هاوسۆزی مرۆڤ دۆستی خوێندنگه‌ی مارغارێته له‌شاری ئارنهم له‌وڵاتی هۆله‌ندا بۆئاواره‌كانی كوردستان چه‌ند رۆژێكه ته‌واوی خوێندنگاگه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكارین، ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكاریانه‌ش هاوتاو هاوته‌ریبه‌له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای كوردستان و ئه‌و هاوپه‌یمانیه جیهانیه‌ی له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌ناوده‌وڵه‌تی داعشدا به‌رجه‌سته‌بووه، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش نه‌به‌ز مسته‌فا ئه‌مین به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
سه‌ردانی خوێندنگای ناوبراوی كرد‌و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانی كۆمه‌كه‌كه مامۆستایان كرد.
خاتو ئیفێت و خاتو یه‌للاو چه‌ند خوێندكارێكی خوێندنگه‌كه ئه‌نجامدا.
پرسیار: له‌كوێوه‌بیرۆكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاریتان بۆهات؟
خاتویه‌للا: له‌كاتی ته‌ماشاكردنم بۆ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی “ئێس بی ئێس”ی هۆڵه‌ندی كه‌باسی له‌جۆنیه‌تی گه‌یاندن وهاوكاری ده‌كرد بۆئاواره‌كانی كوردستان ئێمه‌ش وتمان بۆنا
ئێمه ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا كۆمه‌ك و هاوكاریمان كۆكرده‌وه بۆ”ئه‌فریقا”ئه‌ی بۆ، بۆكوردستانیشی نه‌كه‌ین.
پرسیار:له‌كه‌یه‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌تان ده‌ست پێكردووه‌و تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت ؟
خاتوئیللا: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت دواڕۆژیش رۆژی هه‌ینی یه‌ڕێكه‌وتی 14-11-2014 ئه‌وه‌ی كۆبۆته‌وه‌لامان به‌ڕێی ده‌كه‌ین.
پاش ئه‌وه‌ی رووی پرسیاریشمان له‌خاتوو ئیفێت كرد‌و لێمان پرسی به‌ڕێزتان چۆن هاوكاربوون له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا، به‌ڕێزیان وتی: پاش ئه‌وه‌ی خاتوو”ئیللا”بیرۆكه‌كه‌ی بۆباسكردم، من زۆرم پێ باش بوو، ئاره‌زویه‌كی زۆرم لاپه‌یدابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی من هاوینی ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م سه‌ردانی كوردسانمان كرد، چوین بۆشاری هه‌ولێر، كوردستان وڵاتێكی جوانه‌و خه‌ڵكێكی میوان دۆست و مۆدرێنی هه‌یه، بۆیه به‌ده‌رله‌هه‌ڵمه‌تی خوێندنگا، له‌ده‌وروبه‌ری ماڵی خۆشمان هه‌ڵمه‌ته‌كه‌م به‌رده‌وام كرد، بۆئه‌وه‌ی
زۆرترین كۆمه‌ك له‌ڕووی چۆنایه‌تی چه‌ندایه‌تیه‌وه كۆكه‌ینه‌وه بتوانین
هه‌ر له‌وچاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌نیسه”ی ته‌مه‌ن 9 ساڵانمان دواندولێمان پرسی تۆچیت؟ هێناوه وه‌ك كۆمه‌ك وبۆچی هێناوته؟ له‌وه‌ڵامدا ئه‌و خاتونه بچكۆلانه‌یه وتی: شه‌ڕ ناخۆشه‌و منداڵیش زۆرتر‌و زووتر ده‌ترسێ، بۆیه‌هه‌ندێك له‌یاریه‌منداڵانه‌كانی خۆم هێنا تاكو ئه‌وانیش وه‌ك من خۆیان سه‌رقاڵكه‌ن به‌یاریه‌كان و كه‌متر بیر له‌ترس وجه‌نگ بكه‌نه‌وه.
هه‌مان پرسیرمان له”لاورای”خوێندكاری پۆلی شه‌شی سه‌رتایی خوێندنگه‌كه‌كرد، لاورا له‌وه‌ڵامدا ووتی:پاش ئه‌وه‌ی مامۆستاكه‌م باسی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بۆكردم، هه‌مان رۆژ، كه‌له‌خوێندنگا رۆشتمه‌ماڵه‌وه، داوام له‌دایكم كردله‌گه‌ڵمدا پێكه‌وه كاستی جله‌كانم بپشكنین وجه‌ندبتوانین به‌رگ وپۆشاكی لێی ده‌ربێنین وپێشكه‌ش به‌منداڵانی كوردستانی بكه‌ین.
هه‌رله‌هه‌مان چاوپێكه‌وتندا، هه‌مان پرسیارمان له”هێرش”ی ته‌مه‌ن 9 ساڵ كرده‌وه؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی: پاش ئه‌وه‌ی مامۆستا باسی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بۆكردم و باسی خراپی، جه‌نگی بۆكردین، منیش زۆرم لاناخۆش بوو به‌م زستانه منداڵانی كوردستان سه‌رمایان بێت بۆیه بڕیارمدا قه‌مسه‌له‌و پۆشاكی گه‌رمی خۆم پێشكه‌ش به‌منداله‌كانی كوردستان بكه‌م.
شایانی باسه‌له‌گه‌ڵ خۆیدا، هه‌ڤال”نه‌به‌ز مسته‌فا ئه‌مین: بڕێكی باشی پۆشاك وجل و به‌رگی گه‌رم وپێڵاو یاری منداڵانی پێشكه‌ش به‌هه‌ڵمه‌ته‌كه كرد كه‌بۆهه‌مان مه‌به‌ست له‌ڕه‌وه‌ندی كوردی شاری ئارنهم كۆیكردبونه‌وه.
PUKmedia نه‌به‌ز مسته‌فا ئه‌مین
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23