riklam

ئه‌مریكا پێداچوونه‌وه‌ به‌پڕچه‌كردنی عیراق ده‌كات

kurdistani 05:10 PM - 2014-11-22
مه‌ترسی ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ ململانێ ناوخۆییه‌كاندا به‌كاربهێنرێت

مه‌ترسی ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ ململانێ ناوخۆییه‌كاندا به‌كاربهێنرێت

كۆنگرێسی ئه‌مریكا پێداچوونه‌وه‌ به‌ داواكه‌ی عیراق ده‌كات بۆ پڕچه‌ككردنی.

گۆڤاری فورین بولسی ئه‌مریكا له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوه‌، كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌نیازه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ داواكه‌ی عیراق بكات بۆ پڕچه‌ككردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌و كه‌ له‌ مانگی ئازاری رابردوو ئه‌و داوایه‌ی پێشكه‌شكردبوو كه‌ به‌ پێی ئه‌و راپۆرته‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا مه‌به‌ستی دواخستنی ئه‌و داوایه‌ بۆ ئه‌و مه‌ترسییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ دژی نه‌یاره‌كانی نوری مالكی به‌ كاربهێرێت.

ئه‌و گۆڤاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، عیراق داوای 175 ده‌بابه‌و زرێپۆشی جۆری M1A1 و 146 بارهه‌ڵگری سه‌ربازی دژه‌ تانك و چه‌ندین چه‌كی جۆراو جۆری تر كردوه‌.

گۆڤاری فۆرین بولسی ئه‌مریكی راشیگه‌یاندوه‌، كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌نیازه‌ دوای پێداچوونه‌وه‌ی ورد به‌ داواكارییه‌كه‌دا بڕێكی نوێ له‌و چه‌كانه‌ بۆ سوپای عیراق بنێرێت بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌و وڵاته‌دا، له‌گه‌ڵ ناردنی ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی بۆ راهێنانی سوپای عیراق .

PUKmedia سه‌رچاوه‌: رادیۆ سه‌وا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket