riklam

لێدوانی ئەمریكا لەسەر رێكەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی نەوت

kurdistani 03:49 PM - 2014-11-22
جۆ بایدن ده‌ڵێ ئه‌وان خۆشحاڵن به‌و رێكه‌وتنه‌

جۆ بایدن ده‌ڵێ ئه‌وان خۆشحاڵن به‌و رێكه‌وتنه‌

ئەمریكا خۆشحاڵی خۆی بەڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی ئیدارەدانی هەناردەكردنی نەوتەوە دەربڕی كە هەنگاوێكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و یەكپارچەی عیراق.

ئەمڕۆ 2014/11/22 جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەكۆنگرەی ئەنجومەنی ئەتڵەسی ئابوری و وزە كە لەئەستەنبوڵی توركیا بەڕێوەدەچێت رایگەیاند:خۆشحاڵن بەڕێكەوتنی كاتی كە لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدراوە لەبارەی ئیدارەدانی هەناردەكردنی نەوت و دابەشكردنی داهاتەكەی.

بایدن راشیگەیاند:واشنتۆن پشتیوانی گەشەپێدانی هێڵی نەوتی شاری بەسرە دەبێت بۆ بەندەری جیهانی توركی لەڕێی دەریای ناوەڕاستەوە.

رۆژی 13ی ئەم مانگە، لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیراندا، دوای گفتوگۆیەكی بەرهەمدار، هەردوولا رێككەوتن كە بگەنە چارەسەرێكی یەكسان و گشتگیر بۆ كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەك هەنگاوی یەكەمیش بڕیار درا:

1-   حكومەتی فیدراڵ بڕی 500 ملیۆن دۆلار دەداتە حكومەتی هەرێم.

2-  حكومەتی هەرێم رۆژانە بڕی 150 هەزار بەرمیل نەوتی خام دەخاتە ژێر ركێفی حكومەتی فیدراڵەوە.

3- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچەند رۆژی نزیكی داهاتودا سەرۆكایەتی وەفدێك بۆ بەغدا دەكات، بۆ دانانی چارەسەری گشتگیرو یەكسان و دەستوری، بۆ تەواوی كێشە هەڵواسراوەكان.

PUKmedia رۆیتەرز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket