riklam

به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بۆ كۆچی دوایی د.كه‌مال فوئاد

kurdistani 03:23 PM - 2014-11-22
"له‌كیس چوونی ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان"

"له‌كیس چوونی ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان"

به‌ڕێزان / خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ركرده‌ی تێكۆشه‌ر دكتۆر كه‌مال فواد
بابه‌ت / بروسكه‌ی ماته‌مینی

به‌ ناوی به‌ڕێز عادل مراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ بۆنه‌ی دوا ماڵئاوایی تێكۆشه‌رو ڕوناكبیری گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ڕێز دكتۆر كه‌مال فواد سه‌ری ڕێزو نه‌وازش داده‌نه‌وێنین.

دكتۆر كه‌مال ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگداری ئاسمانی كورد و كوردستان بوو، سیمایه‌كی پاكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌رێكی دیار بوو، پێشه‌نگی شاره‌زایه‌كانی سیاسه‌ت و زانست و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌ب و هونه‌رو زمان و هه‌موو بواره‌ ژیاریه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری بوو، دكتۆر كه‌مال هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نی مێرد منداڵیدا هه‌ستی كوردایه‌تی له‌ ناخیدا چه‌كه‌ره‌ی كردبوو تا دواساته‌كانی ژیانیشی ده‌ربڕی ڕاسته‌قینه‌ی خواسته‌كانی كوردو مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی بوو له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌ قه‌واره‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیدا هه‌ر بۆ یه‌ش كاك د. كمال فواد سیمبول و فریاد ڕه‌سی گه‌له‌كه‌ی بوو له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌وری ڕه‌شی نائومێدی باڵی به‌سه‌ر ئاسمانی كورده‌واری یدا كێشابوو، كاك كه‌مال به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ 1 / 6 / 1975 یه‌كێك بوو له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (ی.ن.ك) و شوڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، بۆیه‌ ناوی دكتۆر كه‌مال له‌ مێژودا له‌گه‌ڵ كاروانی یه‌كه‌می تێكۆشه‌ران و قاره‌مان و ئازادیخوازان و كه‌سایه‌تیه‌ دیارو كاریگه‌ره‌كانی گه‌لی كوردستانه‌، هه‌روه‌ها د.كه‌مال توانایه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بوو له‌ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران وه‌ یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی قوتابیانی كورد بوو له‌ ئه‌وروپا ساڵی 1956 له‌ ئه‌لمَانیاو سكرتێری كۆمه‌ڵه‌كه‌ش بوو.

سه‌د مخابن له‌ شه‌وی 15/16 -11-2014 دكتۆر كه‌مال گه‌یشته‌ كاروانی نه‌مران، له‌كیس چوونی ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان.

له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین سه‌بوری هه‌موو لایه‌كمان بدات و د.كمالیش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.


                                             "إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ"




  ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket