riklam

عه‌بدولره‌حمان مه‌غریبی كوژرا

kurdistani 01:19 PM - 2014-11-22
سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی جوڵه‌ تیرۆرستیه‌كانی داعشی كردووه‌

سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی جوڵه‌ تیرۆرستیه‌كانی داعشی كردووه‌

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌ رایده‌گه‌یه‌نێت " گوندی بابلان له‌باشوری شاری مقدادیه‌و نزیك ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌میرێكی داعش كه‌ سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی جوڵه‌ تیرۆرستیه‌كانی داعشی كردووه‌ كوژراوه‌".

لیوا روكن جه‌میل شومه‌یری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی سوپای عیراق به‌رده‌وامن له‌پێشڕه‌ویه‌كانیان و له‌ئێستادا زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی باشوری قه‌زای مقدادیه‌ له‌تیرۆرستانی داعش پاككراوه‌ته‌وه‌و ئێواره‌ی دوێنێ گوندی بابلان كه‌مه‌ڵبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش بووه‌ به‌ته‌واوی له‌داعش پاككراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: له‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا كه‌ به‌پشتیوانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای عیراق ئه‌نجامداراوه‌ نزیكه‌ی 19 تیرۆرست كوژراون كه‌ یه‌كێكیان ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی پێیه‌و خه‌ڵكی یه‌كێك له‌وڵاته‌كانی رۆژئاوای ئه‌وروپایه‌.

رونشیكرده‌وه‌: له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ئه‌میری داعشش له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی جوڵه‌ تیرۆرستیه‌كانی داعشی كردووه‌ كوژراوه‌و ناوی عه‌بدولره‌حمان مه‌غربیه‌و خه‌ڵكی ولاَتی مه‌غریبه‌.

له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانیان له‌هه‌ردوو ناحیه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌ رایگه‌یاند كه‌ هه‌واڵی خۆش به‌ڕێوه‌یه‌ بۆخه‌ڵكی ئه‌و دوو ناحیه‌یه‌و تیرۆرستان به‌ته‌واوی لاوازبوون و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان لێكوژراون و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆریان له‌ناو براوه‌و په‌رته‌وازه‌ بوون.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket