riklam

ژنانی كۆبانێ ئیدانه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان ده‌كه‌ن

kurdistani 11:42 AM - 2014-11-22
له‌ كه‌مپه‌كانی سه‌رسنوری كۆبانێ – توركیا یادی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاری توندوتیژی دژی ژنان ده‌كرێته‌و

له‌ كه‌مپه‌كانی سه‌رسنوری كۆبانێ – توركیا یادی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاری توندوتیژی دژی ژنان ده‌كرێته‌و

به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ 25 مانگ رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان وابڕیاره‌ له‌ كه‌مپه‌كانی سه‌رسنوری كۆبانێ – توركیا مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ بۆ به‌رزراگرتنی ئیراده‌ی گه‌وره‌ی ژنان رێكبخرێت و تیایدا پشتیوانی ژنانی تاوان لێكراوی كۆبانێ و شه‌نگال بكرێت.

ئاری هه‌ركی چالاكوان و لێكۆڵه‌ری سیاسی نزیك له‌ یه‌په‌گه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كانتۆنی كۆبانێ عایشه‌ ئه‌فه‌ندی بۆ چالاكیه‌كانی 25 تشرینی دووه‌م ئێستا له‌ كامپی ئاواره‌كانی كۆبانێ-یه‌ له‌سه‌ر سنور له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی  به‌رفراواندا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ژنان و كچانی ئاواره‌ داوای له‌ ژنان كردو وتی: پشتیوانی له‌ كۆبانێ و شه‌نگال و ته‌واوی كوردستان ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و پیرۆزی ژنانه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موومان به‌ژداربین و رۆلی خۆمان بگێڕین.

رونشیكرده‌وه‌: هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا عایشه‌ ئه‌فه‌ندی هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل رایگه‌یاند كه‌ رۆژی 25 تشرینی دووه‌م كه‌ له‌ جهیاندا وه‌ك رۆژی به‌ره‌نگاری توندوتیژی  دژ به‌ ژنان دیاری كراوه‌، ئێمه‌ش وه‌ك ژنانی كورد ئه‌م چالاكیه‌ی خۆمان بۆ پشتیوانی ژنانی زوڵم لێكراوی كۆبانێ و شه‌نگال چالاكیه‌كانمان له‌سه‌ر سنور ده‌ستپێده‌كه‌ین و بانگهێشتی ته‌واوی ژنانی كورد ده‌كه‌ین له‌گه‌لمَان به‌ژداربن.

ئه‌و چالاكوانه‌ سیاسیه‌ وتیشی: ئه‌فه‌ندی له‌ كامپی شه‌هید كاده‌ر ئۆرتكایا چووه‌ نێو ژنه‌ ئاواره‌كانی كۆبانێ و له‌یه‌كه‌م په‌یامیدا رایگه‌یاند كه‌ زۆرێك له‌ ژنان له‌ژێر توندو تیژیدا ده‌ژین و هه‌موومان شاهیدین ده‌ستدرێژی گه‌وره‌ دژ به‌ ژنانی كورد له‌ كۆبانێ و شه‌نگال له‌ لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، بۆیه‌ پێویسته‌ ژنانی كورد له‌ 25 ی مانگدا پێكه‌وه‌ بڵێن ئیتر به‌سه‌!.

هه‌ركی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌فه‌ندی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی رونیكرده‌وه‌ كه‌ ژنانی كورد به‌ درێژایی مێژوو چه‌وسێندراونه‌ته‌وه‌و تاوانیان به‌رامبه‌ر كراوه‌، هه‌میشه‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و تووندو تیژیدا ژیاون، هه‌موومان وه‌ك ژنی كورد مه‌غدورین.

ئه‌و چالاكوانه‌ سیاسیه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌فه‌ندی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ به‌ فیكرو فه‌لسه‌فه‌ی ژیان دژ به‌ شیده‌ت و توندو تیژی بوه‌ستینه‌وه‌، چونكه‌ ئازادی رۆحی ژیانه‌، پێویسته‌ ئێمه‌ی ژن ببینه‌ ناوی ئازادی، ژنان جوانی خۆیان نه‌ك له‌ روو و روخساری خۆیان وه‌ر ده‌گرن، له‌ ئازادی خۆیان وه‌ر ده‌گرن.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌فه‌ندی دوباره‌ داوای له‌ ژنان كردوه‌ به‌ژداربن له‌ چالاكیه‌كانی 25 تشرینی دووه‌م و رایگه‌یاندوه‌: پێویسته‌ رۆحی ئارین میرخان و ته‌واوی شه‌هیدان به‌ چالاكیه‌كانمان و پشتیوانی له‌ به‌رخودان شه‌یدا بكه‌ین.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket