ده‌ست درێژی ده‌كرێته سه‌ر منداڵێكی 3 ساڵان
kurdistani 11:08 AM - 2014-11-22"گهریاسا به‌رقه‌رار نه‌بێت هه‌ر شه‌ش منداڵه‌كه‌م ده‌كوژم"
باوكێك دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی ده‌كرێته سه‌ر كچه سێ ساڵانه‌كه‌ی له باكوری ئه‌فغانستان داوا له‌حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات كه‌یاسا تاوانبارانی سه‌ره‌كی ده‌ستگیربكات و دادگاییان بكات، ئه‌گه‌رنا هه‌ر شه‌ش منداڵه‌كه‌ی تری ده‌كوژێت.
ئه‌م رووداوه له‌هه‌فته‌ی رابردوو له ناوچه‌ی ولسوالی رستاق له ولایه‌تی تخار روویداوه‌و ئێستا كچه‌كه له شاری كابوڵی پایته‌خته‌و له‌لایه‌ن باوكیه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی براوه بۆ ئه‌و شاره.
عه‌بدول كه‌ناوی باوكی كچه‌كه‌یه ده‌ڵێت: ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر كچه‌كه‌م ژیانی وێران كردووم.
ئه‌و پیاوه ئاماژهبۆئهوهشدهكات كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره دادگای نه‌كات و سزایان نه‌دات، ئه‌وا هه‌ر شه‌ش منداڵه‌كه‌ی تری له‌به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆك كۆماردا ده‌كوژێت و ئه‌فغانستان به‌جێده‌هێڵێت.
عه‌بدول ده‌شڵێت: دایكم و خێزانه‌كه‌شم ئه‌و به‌ڵێنه‌یان داوه گه‌ر بێتوو یاسا به‌رقه‌رار نه‌بێت و ئه‌نجامده‌ران دادگای نه‌كرێن ئه‌وه‌خۆیان ده‌كوژن.
كچه سێ ساڵه‌كه كه‌ناوی نیلوفه‌ره له‌كاتی خه‌ریك بوون به‌یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵه هاوڕێكانی له‌لایه‌ن پیاوێكی دراوسێیانه‌وه ده‌ست درێژی كراوه‌ته‌سه‌رو ویستویه‌تی دوای ده‌ست درێژكردنه سه‌ر نیولوفه‌ر بیكوژێت، به‌ڵام نه‌نكی نیلوفه‌ری به برینداری له نزیك ماڵه‌وه‌ی خۆیان بینیوه‌و به‌خێرا بردویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌و منداڵه سێ ساڵه ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری كابوڵهو له‌ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستیدایه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه دكتۆره‌كان وتویانه گه‌ربێتو باشیش ببێت ئه‌وه ئه‌و منداڵهپێویستی به‌چاكسازی ده‌روونیه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاربه‌ده‌ستانی حكومی ده‌ڵێن كه‌سێكیان به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركردووه.
جێگای باسه كێشه‌كان ته‌نها له نیلوفهردا كۆنابنه‌وه، به‌ڵكو مانگی رابردوو له‌ولایه‌تی قه‌ندوز به‌هۆی ده‌سترێژی كردنه سه‌ر كچێكی 10 ساڵان پیاوێك به 10 ساڵ زیندانی سزادراوه.
رێكخراوی رزگاركردنی منداڵانی جیهان له‌باره‌ی بارودۆخی ژیانی منداڵان له وڵاتی ئه‌فغانستان و ده‌ست درێژكردنی سێكسی له‌و منداڵانه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌و رێژه‌یه له وڵاتی ئه‌فغانستان رووی له‌زیاد بوونه‌و هیچ ئامراز‌و هۆكارێك نیه بۆ پاراستنی ژیانی منداڵان.
PUKmedia ئا/ ئارین كامه‌ران
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18