riklam

گه‌شه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ژوری بازرگانی سلێمانی و یۆتۆبۆری ده‌درێت

kurdistani 12:19 AM - 2014-11-22
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی سویدو سلێمانی

پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی سویدو سلێمانی

كۆنفرانسی هاوبه‌شی ژوری بارزگانی هه‌رێمی یۆتۆبۆری وڵاتی سوید له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مڕۆ 21-11-2014، له‌ شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش قادر ره‌حیم نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سوید و وه‌فدێكی باڵا له‌ ژوری بازرگانی سلێمانی و دكتۆره‌ ئیپتیسام به‌نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ژوری بازرگانی سوید شاره‌كانی هه‌رێمی یۆتۆبۆری و ستۆكهۆڵم نوێنه‌رانی چه‌ند دام و ده‌زگایه‌كی حكومی وڵاتی سوید و ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی وه‌به‌رهه‌مهێنان له‌ وڵاتی سوید كۆنفرانسی هاوبه‌شی ژوری بارزگانی هه‌رێمی یۆتۆبۆری له‌گه‌ڵ ژوری بازرگانی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ وته‌یه‌كیدا شۆڕش قادر ره‌حیم نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌  PUKmedia ی  راگه‌یاند: مێژووی وڵاتی سوید و هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵه‌كانی پێشتر به‌و پێیه‌ی كه‌ وڵاتی سوید ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ره‌وه‌ندی كورد تێیدانیشته‌جێن، په‌یوه‌ندیه‌كانی سوید و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی دێرینی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی به‌ستنی ئه‌م جۆره‌ كۆنفرانس و كۆبوونه‌وانه‌ زیاتر بۆ پته‌وكردنی بواری بازرگانی هه‌ر دوو وڵاته‌ به‌مه‌ش جم و جۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی سوید له‌ روی ئابووری و بازرگانی پته‌وترده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد سه‌ردانی ژوری بازرگانی سلێمانی له‌سه‌ر داوای ژوری بارزگانی هه‌رێمی یۆتۆبۆری بووه‌.

خاتوو نیگار پیروسۆن به‌ ئامار و داتاوه‌ باسی له‌ چۆنێتی و چه‌ندایه‌تی بازرگانی كردن له‌ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو تێیدا ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیریه‌وه‌ زۆر له‌باره‌ بۆ ئاڵ و گۆڕكردن له‌ بواری پیشه‌سازی و بازرگانیدا به‌وه‌ش بۆ ئاماده‌بووانی روونكرده‌وه‌ كه‌ وڵاتی سوید ده‌توانێت زیاتر كۆمپانیاكانیان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

هه‌ر له‌سه‌ر داواو بانگێشتكردنی ژوری بازرگانی سوید هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی ستۆكهۆڵم و یۆتۆبۆری وه‌فدێكی باڵا له‌ ژووری بازرگانی شاری سلێمانی سه‌ردانی وڵاتی سویدیان كرد، ئه‌مسه‌ردانه‌ درێژه‌ پێده‌ری دوو ساڵی پێشووی ژووری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی وڵاتی سویده‌.

مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م سه‌ردانه‌یاندا زیاتر بۆ پته‌وكردنی كاری بازرگانی نێوان وڵاتی سوید و ژوری بازرگانی سلێمانی یه‌.

له‌ئه‌نجامدا توانراوه‌ ژورێكی هاوبه‌ش دروست بكرێت له‌ نێوان بازرگانه‌كانی سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌كه‌ له‌شاره‌كانی ستۆكهۆڵم و یۆتۆبۆری له‌ وڵاتی سوید پێشنیازكرا كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ شاری سلێمانی بكرێته‌وه‌.

PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید- سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket