ئه‌مستردام.. كورد وه‌ك نموونه‌یه‌ك له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
kurdistani 07:36 PM - 2014-11-21ئێواره كۆڕێك له‌هۆڵه‌ندا
به ئاماده‌بوونی لێپرسراوی ڕێكخراوه‌كانی هۆڵه‌ندای سه‌ر به‌ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كانی(ی.ن.ك) 80 كه‌س له‌خوێندكارانی زانكۆكانی هۆڵه‌ندا و ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ، سه‌عات هه‌شت و نیوی ئێواره‌ی ڕۆژی 19-11-2014 له (قاوه‌خانه‌ی ڕۆشنبیری دبالی) له شاری ئه‌مستردام، له ئاماده‌كردنی مارتا فریس و به‌هرام سادقی، كه دووپێشكه‌شكاری تایبه‌تمه‌ندی كۆڕوسمینارن، مارتا فریس ڕشته‌ی هونه‌ر و سیاسه‌تی خۆێندووه، له‌ده‌زگای دبالی ئێواره‌كی ڕۆشنبیری و سییاسیان بۆ میشیل لیزنبێرخ، مامۆستای زانكۆ و بێری شڵماشی، ده‌رهێنه‌رو سیناریستی هۆڵه‌ندی و سه‌عاده‌ت قه‌ره‌بلووت په‌له‌مانتاری هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆشیالیستی هۆڵه‌ندی.
له‌به‌رنامه‌ی ئێواره‌كه‌دا له لایه‌ن پێشكه‌شكارانه‌وه، سه‌ره‌تا مه‌به‌ستی كۆڕه‌كه‌یان خسته ڕوو، كه له شێوازی فلێمێكی دۆكۆمێنتاریدا، ڕووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له كوردستان باشوور و ڕۆژئاوایان پیشاندا، كه له جه‌نگێكی ترسناكدا دژی ڕێكخراوی داعش وه‌ستاون و خه‌بات و ناوی (پێشمه‌رگه)سه‌رنجی هه‌موو دنیایان بۆ خۆیان ڕاكێشاوه، بوونه‌ته جێگه‌ی گرنگی پێدانی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕۆژئاوا، 180 پله تیشكی سه‌رنجه‌كانیان بۆ لای خۆیان ڕاكێشاو له گه‌لێكی په‌راوێزخراو و دابه‌شكراوه‌وه بوون به شه‌ریكی ئازادیخوازانی دنیا و له جیاتی هه‌موو جیهان له جه‌نگدان دژی تیرۆر.
له‌میانی به‌رنامه‌كه‌دا گه‌نجێكی هۆڵه‌ندی به ڕه‌گه‌ز كورد، به‌ناوی (ڕێگا)ه‌وه، گۆرانیه‌كی ڕاپی هۆڵه‌ندی پێشكه‌شكرد، له ناوه‌ڕۆكی گۆرانیه‌كه‌یدا، هه‌مووی باسی قاره‌مانێتی و شانازی خۆی بوو به‌و وڵاته‌وه‌ی دایك و باوكی لێوه‌ی هاتوون (شانازی ئه‌كه‌م كوردم... شانازی به بنه‌چه‌ی خۆمه‌وه ئه‌كه‌م.. شانازی به‌و شوێنه‌وه ئه‌كه‌م لێوه‌ی هاتووم.. شانازی به پێشمه‌رگه ئه‌كه‌م).
ته‌وه‌ره‌كانی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه باسێكی مێژوویی كورد و دابه‌شبوونی به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێكدا..له لایه‌ن مامۆستای زانكۆ (میشیل لیزنبێرخ) بوو، كه به كورتی باسی شۆڕشه‌كان و تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر یه‌ك له پارچه‌كانی كوردستانی كرد و ئه‌م هه‌له‌ی ئێستا بۆ باشوور و ڕۆژئاوا هاتۆته پێشه‌وه، كه هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دنیا بوونه‌ته دۆستێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م گه‌له په‌راوێزخراوه له مێژوودا.
میشیل زمانی گشتی كلاسیكی و فه‌لسفه‌ی له زانكۆی ئه‌مستردام خۆێندووه.. ساڵی 1995 ته‌واوی كردووه و پاشان له‌وێ له‌به‌شی فه‌لسه‌فه بووه به مامۆستا. له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا، كاتێكی زۆری خۆی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌رخان كردووه. له ساڵی 2002 چه‌ندین كتێبی له بواره‌كانی فه‌لسه‌فه، مێژووی هزر(بیر)، سیاسه‌ت و ڕۆشنبیری له جیهانی ئیسلامی نوسیووه. له‌به‌ر قوڵبوونه‌وه و به‌شداریكردنه‌كانی له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی‌دا، خه‌ڵاتی (سقراگ) پێبه‌خشراوه.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م: بێری مسته‌فا شڵماشی، نوسه‌ر و شاعیر‌و ده‌رهێنه‌رو سیناریستی هۆڵه‌ندی، به ڕه‌گه‌ز كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له 29-11-1983 له پاریس له دایك بووه، برازای شه‌هیدی نه‌مر شاعیر مه‌لا ئاواره‌یه. ساڵی 2001 و 2002 خه‌ڵاتی نوسه‌ری لاوی بردۆته‌وه، ده‌رچووی ساڵی 2008 ی ئه‌كادیمیای فلێم و ته‌له‌فزیۆنی هۆڵه‌ندیه، پاش ئه‌وه به‌شداری له‌چوار فلیمی هۆڵه‌ندی كردووه له‌ساڵی 2009 دا له ئوترێخت، ساڵی 2010 له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌ی (سانا فۆخڵ) پاڵیوران، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی مانگا زێڕینه له‌سه‌ر به‌شداری كردنیان له فلیمی (دایه)دا، بێری له باسه‌كه‌یدا ئه‌زموونی ڕۆژانه‌ی خۆی گێڕایه‌وه، چونكه ماوه‌یه‌كه به یه‌كجاری له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ژی و له‌وێ كار ئه‌كات.. تیشكی خسته سه‌ر شێوازی پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی هه‌رێمی كوردستانی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌و كاریگه‌ریه‌كانی جه‌نگی داعشی دژ به ئازادی و به‌ره‌نگاری گه‌لی كوردی خسته ڕوو.
ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌م: له لایه‌ن (سه‌عاده‌ت قه‌ره‌بلووت) په‌له‌مانتاری هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆشیالیستی هۆڵه‌ندی، كه له شاری (دوردرێخت، له 28 نیسانی، 1975) له دایك و باوكێكی كوردی كرێكاری توركیا، كه بۆ كاركردن هاتوونه‌ته هۆڵه‌ندا، بۆ بنیاتنانه‌وه و ئاوادانكردنه‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، پاش وێرانكردنی له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
سه‌عاده‌ت ڕشته‌ی كارگێڕی گشتی له زانكۆی ئیراسموس له شاری روتردام خۆێندووه و زانستی سیاسی له زانكۆی بوردوكس خوێندووه. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی DIDF (یه‌كێتیی ڕێكخراوه‌كانی كرێكارانی دیموكراسی توركیا و هۆڵه‌ندا)، و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئۆریون (كینجما) قوتابخانه گشتیه‌كانی فێربوونی خوێندنی تایبه‌ت)ه بووه، له ساڵی 2005 ه‌وه له SP پارتی سۆشیالیستی هۆڵه‌ندایدا ئه‌ندامه و له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان ساڵی 2006 بوو به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئه‌مستردام و ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندیه، له‌سه‌ر لیستی هه‌مان حیزب.
سه‌عاده‌ت به چڕ‌و پڕ بابه‌تیانه باسی سه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خۆی كرد بۆ توركیا و ناوچه كوردیه‌كان له نزیكه‌وه، چۆته سنوری كۆبانێ و پاڵه‌وانێتی شه‌رڤانانی به چاوی خۆی بینیووه و ئاواره‌كانی به‌سه‌ركردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی نێگه‌تیفی هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی به به‌ڵگه‌وه ڕوونكرده‌وه، له‌گه‌ڵیدا مه‌ترسی چه‌ته‌كانی داعش و دیارده‌ی تیرۆری بۆ تێكدانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خسته ڕوو.
ته‌وه‌ره‌ی چواره‌م: به سكایب پێشكه‌شكاری ئێواره‌كه، هه‌ڤپه‌یڤینێكی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستان ئه‌نجامدا، به ناوی (ئازاد)ه‌وه، كه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌رانبه‌ر چه‌ته‌كانی داعش له گوندی مه‌سته‌ره له نزیك به‌نداوی موسڵ.
ئازاد گه‌نجێكی كوردی هۆڵه‌ندی بوو، گه‌ڕابۆوه بۆ زێدی باوباپیرانی، وه‌ك خۆی باسی كرد، بۆ به‌رگری كردن له‌و ئازادیه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هاتۆته ئاراوه، چونكه وڵاتی باوباپیرانی به‌ده‌ست كۆنه‌په‌رستان و شه‌ڕخوازنی چه‌ته‌كانی داعشه‌وه له مه‌ترسیدایه.
له كۆتایی ئێواره‌كه‌دا گفتوگۆ و پرسیاری جدی و وه‌ڵام له‌نێوان ئاماده‌بووان دروست بوو گه‌لێك بۆچوونی سودبه‌خشیان وروژاند و به‌و گفتوگۆ و دیالۆگانه، هه‌ندێ ئه‌نجام و به‌رچاوڕوونی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و كوردستانی گه‌وره به گشتی خرایه ڕوو، به به‌راورد به‌و وڵاتانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له‌م دوایانه‌دا وه‌رگرتووه، وه‌ك وڵاتی كۆسۆڤۆ و باشوری سوودان، هێشتا باشوری كوردستان بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی ژێرخانی ئابووری، ئابووریه‌كی گه‌شه‌كردووی بۆ هاتۆته به‌رهه‌م.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24