riklam

له‌ڕۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتیدا باچاكه‌و جوامێری كه‌سوكاریان بدرێته‌وه‌

kurdistani 12:01 PM - 2014-11-21
.

.

خوێن وخه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌پێناوی ئازادی وسه‌رفرازی خه‌ڵكی كوردستان ودیموكراسیه‌ت وخۆشگوزه‌رانی وپاراستنی مافی مرۆڤ به‌سه‌ر چه‌ند قۆناغیكی سه‌ختی خه‌باتی چه‌كداری وسیاسی وحوكمرانی پرِ به‌رهه‌م وسه‌روه‌ری وئه‌نجامی باش دابه‌شده‌كرێت،كه‌ زۆر گرنگه‌ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و قۆناغانه‌ و رِووبارێك له‌ خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ له‌یاد نه‌كه‌ن وده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مرِۆیان به‌ قوربانی وبه‌رخۆدانی خوێنی ئه‌و قاره‌مانانه‌ لێك بده‌نه‌وه‌.
یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆرِشی نوێدا له‌ رِووبه‌رِووبونه‌وه‌ی زلهێزلترین رِژێمی سه‌رده‌مدا به‌ ساده‌ترین چه‌ك وبه‌ ووره‌یه‌كی پۆڵاینی پێشمه‌رگه‌وفه‌رمانده‌كانی له‌سه‌نگه‌ری مقاوه‌متدا شه‌رِی مان و نه‌مانی كردو تا شۆرش سه‌ری گرت سه‌دان وهه‌زاران رِۆڵه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ی كرده‌ قوربانی وده‌روازه‌ی هیواو متمانه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كورستان كرده‌وه‌،كه‌ شۆرش دروست بوو شه‌هیدانی یه‌كێتی بونه‌ وێردی سه‌رزمانی خه‌ڵكی وداستانی ئازایه‌تی ومه‌ردایه‌تیان تۆماركردو خۆیان كرده‌ مێژوو و به‌شێكی زیندووی سه‌روه‌ریه‌كانی ئه‌و گه‌ل وشۆرشه‌.
خوێن وخه‌باتی ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ بووه‌ ئاسۆیه‌كی گه‌ش ورِوون له‌به‌رده‌م خه‌باتی رِزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان ودوا 15 ساڵ له‌ خه‌باتی ژێرزه‌مینی وچه‌كداری شارو شاخ ورِژانی خوێنی ئاڵی شه‌هیدان ، رِاپه‌رِینی خه‌ڵكی كوردستان وپێشمه‌رگه‌ دروست بوو ودیسانه‌وه‌ هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌ئازادكردنی شاره‌كانی كوردستان وده‌رپه‌رِاندنی داروده‌سته‌ی رِژێمی سه‌دام سه‌رچۆپی كێشی رِه‌شبه‌ڵه‌كی رِاپه‌رِین وئازادكردنی گوندو شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان بوون،له‌وقۆناغه‌شدا یه‌كێتی حه‌شاماتێك شه‌هیدی تری كرده‌ رِزگاری كوردوكوردستان وسه‌رخستنی رِاپه‌رِین.
كه‌رِاپه‌رِینیش سه‌ری گرت وخه‌باتی گه‌لی كورد پێی نایه‌ قۆناغێكی زیرِین وئازادی ودیموكراسی، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بوونه‌ پاسه‌وان وپارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و رِاپه‌رینه‌و له‌م پێناوه‌شدا بۆ به‌رگری كردن له‌مافه‌كانی كوردستان، له‌ هێنانه‌دی ئاشتی وته‌بایی ودامه‌زراندنی په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،دیسان شه‌هیدانی یه‌كێتی بوونه‌ پارێزه‌ری خاك ونیشتیمان وسه‌روه‌ری یاساورِێگرتن له‌په‌لاماره‌درِندانه‌كانی رِژێمی به‌عس.
له‌ پرۆسه‌ی رِزگاركردنی عێراق به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان هێزه‌كانی یه‌كێتی نه‌ك هه‌ر توانیان سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن به‌ڵكو توانیان هه‌نگاو به‌ره‌و رزگاری ته‌واوی خاكی كوردستان بنێن وبه‌ خوینی ئاڵی سه‌دان شه‌هیدی ئه‌و میلله‌ته‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ تۆمار بكه‌ن .
ئه‌و قۆناغانه‌ شاهیدی ئه‌وه‌ن كه‌ یه‌كێتی نیشتیمان له‌ خه‌می میلله‌تدا چ ئازارێك به‌ر جه‌سته‌ی هیلاك وماندووی كه‌وتوه‌وله‌دوای شه‌هیدبوونی ئه‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌یه‌دا چ خه‌م وكه‌سه‌رێكی بۆ كه‌سوكار وخانه‌واده‌كانیان به‌جێ هێشتوه‌و له‌به‌رهه‌می خوێنیشدا چ ده‌ستكه‌وێكی بێشوماروقه‌به‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.
یه‌كێتی تائێستاش له‌خوێن به‌خشین بۆ سه‌رفرازی گه‌لی كورد له‌خه‌م نه‌رِه‌خساوه‌، له‌شه‌رِی تیرۆرو رِووبه‌رِووبونه‌وه‌ی داعش وبه‌رگری له‌خاكی كوردستان یه‌كه‌مین هێزی كوردستانی بوه‌ پێشمه‌رگه‌ی خۆی بكاته‌ قوربانی پاراستنی په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێم وئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی له‌به‌ری حه‌ساونه‌ته‌وه‌.
چاوخشاندنه‌وه‌ به‌و قۆناغه‌ مێژووییانه‌و پانۆرامای خه‌باتی 38 ساڵه‌ی یه‌كێتی وبزاڤی رِزگاریخوازی گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌و هێزه‌ به‌ هه‌ڵوێست وخوێنی شه‌هیدانی وخه‌باتی بێوچانی بۆ رِزگاری یه‌كجاره‌كی هه‌ر به‌زیندووی ده‌مێنێه‌وه‌، به‌شێك له‌ زیندوو مانه‌وه‌شی به‌ وه‌فاو هه‌ڵوێست نواندنیه‌وه‌ دێت به‌رامبه‌ر به‌خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانی .
له‌ رِۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌خوازرێ ژیان وگوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ دڵبریندارو جه‌رگ سوتاوه‌ باشتر بكرێ و به‌خۆشگوزه‌ارنی و ئارامی ژیان برِێك له‌چاكه‌و جوامێری كه‌سوكاریان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌ .


بورهان ئه‌مین

4171221112014_Untitled-4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket