riklam

یه‌كێك له‌جه‌لاده‌كانی داعش فلیپینیه‌

kurdistani 07:19 PM - 2014-11-20
لێكۆڵینه‌وه‌كانی فلیپین له‌سه‌ر راستی ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌رده‌وامه‌

لێكۆڵینه‌وه‌كانی فلیپین له‌سه‌ر راستی ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌رده‌وامه‌

رۆژنامه‌ی ( ئاستار) ی، مالیزی له‌راپۆرتێكیدا له‌باره‌ی جه‌لاده‌كانی داعش ئه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، یه‌كێك له‌ تیرۆرسته‌ جه‌لاده‌كانی داعش كه‌به‌شداربووه‌ له‌سه‌ربڕینی سه‌ربازه‌كانی سوپای سوریا خه‌ڵكی كیشوه‌ری ئاسیایه‌ و له‌وڵاتی فلیپین له‌دایك بووه‌.
 
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌، پێشووتر زانیاری ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ریزی جه‌لاده‌كانی داعش تیرۆرستی كیشوه‌ری ئاسیایی تێدایه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌پێی پیشاندانی ڤیدیۆی سه‌ربرینی 18 سه‌ربازی سوپای سوریا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی ئه‌مریكی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌جه‌لاده‌كان خه‌ڵكی كیشوه‌ری ئاسیایه‌و خه‌ڵكی وڵاتی فلیپینه‌.
 
رۆژنامه‌ی ستار ئه‌وه‌شی وتووه‌، له‌ئێستادا ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی وڵاتی مالیزیا و فلیپین لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆرسته‌ ده‌ستپێكردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامی كۆتایی.
 
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی وڵاتانی فه‌ره‌نسا و به‌لجیكا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌، هه‌ردوو جه‌لاد ( مایكل دۆس و ماكسیم هۆجاردی) كه‌ته‌مه‌نیان 22 ساڵه‌ و خه‌ڵكی وڵاتی فه‌ره‌نسان و (  عه‌بدول مه‌جید قرمائویی ) ته‌مه‌ن 28 ساڵ خه‌ڵكی وڵاتی به‌لجیكایه‌.

هه‌ربۆیه‌ هارولد كابونوك وته‌بێژی سوپای فلیپین له‌كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌و هه‌واڵه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ تیرۆرستێكی فلیپیی له‌نێو جه‌لاده‌ سه‌ربڕه‌كانه‌، رایگه‌یاندووه‌، هێشتا به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆرسته‌ نه‌زانراوه‌، هێشتا زووه‌ بۆ بڕیاردان.

PUKmedia ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket