riklam

كێ هاوكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر بوو؟

kurdistani 01:35 PM - 2014-11-20
ئومێد پشده‌ری

ئومێد پشده‌ری

من هه‌ولێرم به‌قه‌د زێدی له‌دایكبوونم (قه‌ڵادزێ) خۆشده‌وێت، بۆیه‌ هه‌ر برینێك له‌ جه‌سته‌ی هه‌ولێر، كونكردنی دڵی منه‌و زیاتریش..
هه‌موو ده‌زانن كه‌ تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وام له‌ پاشه‌كشه‌دان و پێشمه‌رگه‌ش له‌ گشت میحوه‌ره‌كان پێشڕه‌وی ده‌كات، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانكراو بوو دووباره‌ دڵی هه‌ولێر زامدار بكرێت.
ئه‌و شه‌مشه‌مه‌كوێرانه‌ی داعش كه‌ به‌داخه‌وه‌ نزیكه‌ی (1000) كوردی خۆفرۆش و سه‌رشۆڕ له‌گه‌ڵیاندا هاوكارن، دژی هه‌زاران مزگه‌وت و ته‌كیه‌ی پیاوچاكانی كوردستان ده‌جه‌نگن، گه‌ر پێیان بكرێت، هه‌رچی مه‌زاری پیرۆزو مه‌زن هه‌یه‌ ده‌یته‌قێننه‌وه‌، (هه‌رچه‌نده‌ من به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا نیم) به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌ردن بۆ ناچن كڵێساكانی ئه‌مریكا بته‌قێننه‌وه‌؟ ئه‌سڵه‌ن داعش بۆ مه‌كۆی جوله‌كه‌كان له‌ ئیسڕائیل ناته‌قێنێته‌وه‌؟..
چه‌ته‌كانی داعش له‌بری ئه‌وه‌، مزگه‌وت و شوێنه‌ پیرۆزه‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه‌، سه‌ری ئینسانی كوردی له‌خواترسی نوێژكه‌رو قورئانخوێن له‌ جه‌سته‌ی جیاده‌كه‌نه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ نه‌ ڕاگه‌یاندن له‌ گوتاره‌كانیاندا، نه‌ مه‌لاكانیش له‌ مزگه‌وته‌كاندا په‌یامی راستینه‌ی خۆیان نه‌گه‌یاند، ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ (گومان هه‌ڵناگرێت) ژماره‌یه‌ك كوردی خۆفرۆش و بابرده‌ڵه‌، هاوكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر بوون.

ئومێد پشده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket