riklam

شوێنی بۆمبەكان ئاشكرا ناكەن

kurdistani 09:17 PM - 2014-11-18
تەقێنراونەتەوە یان كڕین و فرۆشتنیان پێوەكراوە

تەقێنراونەتەوە یان كڕین و فرۆشتنیان پێوەكراوە

كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت توانیویانە چەندین بۆمبی نەتەقیوی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە بدۆزنەوە،  ئاماژەش بەوەدەكەن  ئیتر شوێنی بۆمبەكان ئاشكرا ناكەن،  چونكە لەگەڵ ئاشكراكردنی شوێنی بۆمبەكان رێكخراوە ناوخۆیی و دەرەكیەكان دەیتەقێنەوە  یاخود كڕین و فرۆشتنی پێوەدەكەن.

ئاراس عابید جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە PUKmediaی راگەیاند: لەماوەی رابردوودا بەهۆی تاوانی هەڵەبجەوە پاشماوەی دەیان بۆمب لە هەڵەبجە ماونەتەوە، لەرابردوشدا هەرچی بۆمبێك دۆزرابێتەوە دەستبەجێ‌ تەقێنراوەتەوەو نەتوانراوە ئەو كەرەستانە وەك بەڵگە ئەرشیف بكرێن، بەتایبەت ئەو فڕۆكەیەی كە ئەمریكیەكان تەقاندیانەوە كە دوو بۆمبی پێبوو گازی  خەردەلیان  تێدابوو، دەستبەجێ‌ تەقێنرایەوە.

وتیشی: لەئێستادا شوێنی چەندین بۆمبی دیكە هەیە دەیزانین، بەڵام ئاشكرای ناكەین، تا ئەوكاتەی گەرەنتی بەئێمە نەدرێت كە ئەو بۆمبانە بپارێزرێن، چونكە لە رابردوودا رێكخراوێك كۆی كردنەوەو بۆمبەكان هەندێكیان دزران و فرۆشران  تا دواتر ئاسایش دەستیگیریكردن.

 هەر لەو بارەیەوە سەرخێڵ غەفار بەڕێوبەری مونۆمێنتی هەڵەبجە بە PUKmediaی راگەیاند: بەپێویستی دەزانین ئەو بۆمبانەش بەهەمان شێوەی بەڵگەكانی دیكە لە مۆنۆمێنت بیانپارێزین، داواشدەكەین لەخەڵكی خۆشەویستی هەڵەبجە لەكاتی دۆزینەوەی ئەو بۆمبانەدا یان هەر ئاسەوارێكی تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ئاگادارمان  بكەنەوە بۆ ئەوەی  بیانپارێزین.

وتیشی: لە رابردوودا چەندین بۆمبیان ناردوە بۆ دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق، ئێستاش گرنگە ئەو بۆمبانە وەك بەڵگە هەڵگرین بۆ ئەوەی بەكاریان بهێنین بۆ ناساندنی تاوانەكە وەك جینۆساید لەجیهاندا.

رۆژانە لەگەڵ دۆزینەوەی بۆمبەكاندا  دەستبەجێ‌ دەتەقێنرێنەوە، ئەمە لەكاتێكدایە وڵاتانی هاوشێوەی هەڵەبجە كە كۆمەڵكوژیان بەرامبەر كرابێت كەرەستەكانی تاوانەكەیان وەك بەڵگە هێشتوەتەوە، بەپێی ئامارەكانیش 480 كۆمپانیا بەشداربوون لە كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا كە ئێستا ناوەكانیان و جۆری چەكانیان لە هەڵەبجەدا هەن و چەند كۆمپانیایەكی بیانیش روبەڕووی دادگا كراونەتەوە.
 
PUKmedia  فەرحان حەمەخان - هەڵەبجە

 

30162118112014_9811.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket