مه‌لا به‌ختیار: داعش تێكده‌شكێت
kurdistani 12:41 PM - 2014-11-17چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم هۆكاری لاوازكردن‌و بچوككردنه‌وه‌ی داعش ده‌بێت
مه‌لا به‌ختیار بۆ رۆژنامه‌ی تێله‌گرافی هۆڵه‌ندی: سه‌ره‌نجام داعش تێكده‌شكێ به‌ڵام كاتی ده‌وێت
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه ره‌سمییه‌كه‌یدا بۆ هۆڵه‌ندا كه رۆژی 10 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامیدا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (تێله‌گراف)ی هۆڵه‌ندی باس له شه‌ڕی داعش و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه له باشور و رۆژئاوای كوردستان و عیراق و سوریا به‌گشتی ده‌كات و پێیوایه هه‌موو كورد ده‌بێت شه‌ڕی داعش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هۆكاره بۆ لاوازبون و بچوككردنه‌وه‌ی داعش.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (تێله‌گراف):
تێله‌گراف- ئێستا ئێوه له عیراقه‌وه گه‌یشتنه هۆڵه‌ندا، ئایا بارودۆخه‌كه چۆن ده‌بینن؟
مه‌لا به‌ختیار- بارودۆخێكی باش نییه، له سه‌رانسه‌ری عیراقدا، به‌تایبه‌تی ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی كه داعشی تێدایه، بارودۆخی ئابوری باش نییه، بارودۆخی ئه‌منی باش نییه، دابه‌زینی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌ی عیراق كردووه، حكومه‌تی عیراق تازه دامه‌زراوه‌و هێشتا نه‌چه‌سپیوه، كوردستان باشه، به‌ڵام هێشتا كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌یس، كه‌یسی نه‌وت، بودجه‌و ئاسایش هه‌یه.
تێله‌گراف- باوه‌ڕت وایه كورده‌كان، نوێنه‌ره به‌شداره‌كانیان له حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا به‌پێی پێویسته؟ به‌تایبه‌ت كه كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر زۆرن؟
مه‌لا به‌ختیار- نه‌خێر، وه‌كو پێویست نییه، نوێنه‌ره‌كانمان له‌م حكومه‌ته‌دا، كه‌متره له‌نوێنه‌رانمان له‌حكومه‌تی پێشووتر، هۆكاری قبوڵكردنی ئه‌و رێژه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه عیراق به بارودۆخێكی ترسناكدا تێده‌په‌ڕێ، چونكه ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئاسایشی عیراق له‌وه‌زیاتر تێكبچێ، بارودۆخی ناوچه‌كه‌و كوردستانیش به‌هۆیه‌وه تێكده‌چێ، له‌به‌رئه‌وه وه‌كو كورد لێپرسراوێتی یه‌كه‌ممان ئه‌وه‌یه كه عیراق له‌م دوژمنانه رزگار بكه‌ین.
تێله‌گراف- ئایا چانسی ئه‌وه هه‌یه عیراق رزگاری ببێ؟
مه‌لا به‌ختیار- به‌ڵێ بێگومان.. چانسی زۆر باش هه‌یه. له‌سه‌ره‌نجامدا داعش تێكده‌شكێ، به‌ڵام كاتی ده‌وێت. وه‌كو وڵاتیش، عیراق وڵاتێكی گرنگه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده، توانای له‌هه‌موو بارێكه‌وه باشه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ری روخانی حكومه‌تی عیراق زۆر زۆر كه‌مه.
تێله‌گراف- بۆ؟
مه‌لا به‌ختیار- وه‌كو رونمكرده‌وه، عیراق وڵاتێكی گرنگی ناوچه‌كه‌یه، حزبی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و خه‌ڵكه‌كه‌شی ئاماده‌یه به‌رگری بكه‌ن‌و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی‌و هه‌رێمایه‌تی به‌هێزیشی هه‌یه. دروستكردنی حكومه‌تیش له‌وكاته‌ی كه داعش هاته عیراق، بارودۆخێكی خراپ هه‌بوو، بۆ زوو دروستكردنی حكومه‌ته‌كه‌و به‌شداربوونی نوێنه‌رانی كوردیش له‌حكومه‌ته‌كه‌دا، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تی به‌رگریكردن له‌عیراق‌و رزگاركردنی عیراق زۆر به‌هێزه.
تێله‌گراف- سه‌ره‌ڕای پشتیوانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی‌و هێرشه ئاسمانییه‌كان، هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و بارودۆخه‌ی كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر لاواز بكه‌ین‌و سوپای عیراقیش بخه‌ینه سه‌ر پێی خۆی، ئایه وایه؟
مه‌لا به‌ختیار- به‌ڵێ.. ئه‌وه راسته. چونكه ئه‌وه كاتی پێویسته، هه‌م جۆری شه‌ڕه‌كه‌و هه‌م دوژمنه‌كه‌ش وا ده‌خوازێت.
تێله‌گراف- كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی داعش بچوك بكرێته‌وه، پێویسته چی بكرێ؟
مه‌لا به‌ختیار- دروستكردنه‌وه‌ی سوپا‌و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عیراق، له‌پێش هه‌موو كاره‌كانی تره‌وه زۆر گرنگه. پاشان چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه سیاسییانه‌ی له‌دوای روخانی سه‌دام هه‌تا ئێستا، له‌نێوان سوننه‌و شیعه، له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم، دروست‌و كه‌ڵه‌كه‌بوون.
تێله‌گراف- باوه‌ڕت وایه كه ده‌بێ كاری هاوبه‌شی‌و تێگه‌یشتنی زیاتر هه‌بێ له‌نێوان عیرا‌و ئێران، بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه؟
مه‌لا به‌ختیار- له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه بۆ شه‌ڕی داعش هاوكاری پێویسته. به‌تایبه‌ت كه ئێران زۆرترین سنوری له‌گه‌ڵ عیراقدا هه‌یه له‌چاو وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌دا. ئهمریكاو ئه‌وروپا، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیان بێ له‌عیراقدا شه‌ڕی دژی داعش بكه‌ن، كه‌واته ئێران چۆن ده‌توانێ بێده‌نگ ببێ. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر داعش سه‌ربكه‌وێ، ئه‌وا یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ت كه مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست ده‌بێ، ئێرانه.
تێله‌گراف- ئاگادارن كه كێشه‌ی ئێران‌و وڵاتانی تری جیهان به‌رده‌وامی هه‌یه، باوه‌ڕت وانییه كه پێویسته جوڵه‌یه‌كی زیاتر بخرێته ناو په‌یوه‌ندییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێران بێته به‌شێك له‌چاره‌سه‌ر؟
مه‌لا به‌ختیار- گرنگه ئێران بخرێته ناو ئه‌و پرۆسه‌یه، له‌هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، یان هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێ. كه ئه‌مه‌ش زۆر گرنگ ده‌بێ بۆ شیعه‌ی ناو عیراق، هه‌روه‌ها بۆ دنیای سوننه‌ش زۆر گرنگه كه ئێران‌و سعودیه‌و وڵاتانی تری كه‌نداوی عه‌ره‌بیش هاوپه‌یمانێتیان باش بێ.
تێله‌گراف- بۆ كارێكی له‌مشێوه‌یه، ده‌بێ ئهمریكاو رۆژئاوا ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر وایه، ده‌بێ به‌كامه شێواز ئه‌و كاره بكه‌ن؟
مه‌لا به‌ختیار- به‌ڵێ، ده‌بێ ئه‌وكاره بكه‌ن. به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئاسایش‌و سه‌ربازییه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر گفتوگۆی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر بكرێ، ئه‌وا په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی‌و ئابوری‌و سیاسیش له‌گه‌ڵ ئێران به‌ره‌و باشبوون ده‌چێ. ده‌مه‌وێت له‌ڕێگه‌ی رۆژنامه‌ی (ده تێله‌گراف)ه‌وه ئه‌وه بڵێم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانێ، ئهمریكاو هاوپه‌یمانانی كۆتایی ئه‌مساڵ له‌پاكستان‌و ئه‌فغانستان پاشه‌كشه ده‌كه‌نن كه ئێستا له‌وێ نزیكه‌ی (200-250) هه‌زار قاعیده‌و تاڵیبان هه‌یه. ئایا ئه‌گه‌ر ئهمریكاو ئێران‌و ته‌نانه‌ت وڵاتانی تریش هاوكاری یه‌كتر نه‌كه‌ن، چۆن به‌ر به‌م هه‌موو هێزه‌ی تاڵیبان‌و قاعیده ده‌گیرێ له‌ناوچه‌كه‌دا؟
تێله‌گراف- له‌لایه‌كی تره‌وه سوریاش له‌ناو هاوكێشه‌كه‌دایه، ئایا بڕوات وایه، له‌شه‌ڕی دژه تیرۆر له‌و ناوچه‌یه‌دا، كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شاردا بكرێ؟
مه‌لا به‌ختیار- جیاوازی هه‌یه. چونكه ئه‌سه‌د، ئێستا له‌شه‌ڕێكی گه‌وره‌و فراواندایه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی خۆی. ئه‌مه‌ش وایكردووه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا، بخاته گۆشه‌یه‌كی مردووه‌وه. ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، توركیا، ئیسرائیل، ئهمریكاو رۆژئاوا هیچیان ئه‌سه‌دیان قبوڵ نییه. به‌ڵام له‌عیراق هه‌موو حزبه‌كان له‌حكومه‌تدان، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌تاندا هه‌یه، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی خراپ نییه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی باشه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیی تریش خراپ نییه. ئه‌مه‌ش جیاوازی دروستده‌كات.
به‌ڵام حكومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ هیچ حزبێكی ئۆپۆزسیۆن په‌یوه‌ندی نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌تی عیراق هیچ حزبێكی ئۆپۆزسیۆن نییه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا نه‌بێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی سوریا سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێ، ئاماده‌یه دیموكراسی بدات‌و مافی سیاسی كورد چاره‌سه‌ر بكات، گۆڕانكاری له‌ده‌ستوری سوریادا به‌دیبهێنێت‌و هه‌ڵبژاردنێكی ئازادی راسته‌قینه بكات، پێده‌چێت ئه‌و كاته‌ش سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیش، سیاسه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر سوریا بگۆڕن.
تێله‌گراف- سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه تائێستا به‌رامبه‌ر به‌میلله‌ته‌كه‌ی خۆی كردوێتی؟
مه‌لا به‌ختیار- هه‌میشه له‌م جۆره شه‌ڕه گه‌ورانه‌دا، كه ئاسایشی جیهانی‌و ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بزانن پێویست ده‌كات، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو سوریاش بكه‌وێته ناو سیاسه‌تێكه‌وه كه قوبڵ كرا‌و بێ، ئه‌وا ئه‌وه له‌سیاسه‌تدا دوور نییه. له‌مێژووی سیاسه‌تدا ئه‌م شتانه زۆر روویداوه.
فه‌ره‌نسا، ئهمریكاو به‌ریتانیا چی كۆی كردنه‌وه له‌گه‌ڵ ستالین؟ ئه‌گه‌ر دوژمنێكی هاوبه‌ش نه‌بێ. هیتله‌ر كه په‌لاماری هۆڵه‌ندای دا، ئه‌گه‌ر سوپای سۆڤییه‌ت بهاتایه بۆ رزگاركردنی هۆڵه‌ندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكییه گه‌وره‌یه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌بوو له‌ڕووی ئایدۆلۆجییه‌وه، هۆڵه‌ندا قبوڵی نه‌ده‌كرد؟ به‌پێچه‌وانه‌وه پێی خۆش‌بوو هه‌رلایه‌ك بێ‌و رزگاری بكات.
داعش، سروشتی داعش، مه‌ترسی داعش، هه‌موو ناكۆكییه‌كانی دنیا كۆده‌كاته‌وه. داعش دۆستی نییه، به‌ڵام هه‌موو دوژمنه‌كان ده‌كات به‌دۆستی یه‌كتر.
تێله‌گراف- باشه كه‌وایه هه‌موو دنیا دژی داعشه، بۆ ناتوانین بچوكیان بكه‌ینه‌وه؟
مه‌لا به‌ختیار- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وڵاتانی ئێمه، دواكه‌وتن هه‌یه، كاریگه‌ری مه‌زهه‌بی‌و دینی زۆر به‌هێزه، به‌تایبه‌تی سوننه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر به‌هێزه‌و له‌ناو جیهانی ئیسلامیشدا، سوننه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار مرۆڤن.
بۆیه ده‌پرسم ئه‌گه‌ر رێنیسانس، چاكسازی ئایینی، سه‌رده‌می رۆشه‌نگه‌ری‌و شۆڕشی پیشه‌سازی نه‌بوایه، ئه‌م حكومه‌تانه به‌ئاسانی ده‌ره‌قه‌تی كاسۆلیك ده‌هاتن؟ چونكه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا (30) ساڵ شه‌ڕ بوو له‌نێوان كاسۆلیك‌و پرۆتستانت، ئینجا شه‌ڕه‌كه كۆتایی پێهات. بۆیه ئێستا چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ن به‌سێ مانگ ئه‌م شه‌ڕه كۆتایی پێبێت.
تێله‌گراف- لێره له‌هۆڵه‌ندا هه‌ڵایه‌كی راگه‌یاندن بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوڕێكی خۆبه‌خش كه پێشتر له‌هۆڵه‌ندا كاندید بوو، گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان‌و له‌وێ وه‌كو فه‌رمانده‌یه‌كی خۆبه‌خش چۆته شه‌ڕه‌وه‌و له‌ریپۆرتاژێكی راگه‌یاندندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، كه ئه‌وان دیل ده‌كوژن؟
مه‌لا به‌ختیار- نه‌خێر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیل كوشتن له‌لای ئێمه نییه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتێكی له‌و جۆره قبوڵ ناكه‌ین. نه وه‌كو ئه‌خلاقی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، نه وه‌كو بیروباوه‌ڕ، نه وه‌كو سیاسه‌ت، نه وه‌كو بیروباوه‌ڕ‌و پێشمه‌رگایه‌تی شتێكی له‌و جۆره له‌لای ئێمه بوونی نییه.
تێله‌گراف- كه‌واته دیل ده‌گیرێ؟
مه‌لا به‌ختیار- ده‌توانن بێن‌و سه‌یری زیندانه‌كان بكه‌ن، كه داعشێكی زۆری زیندانی هه‌یه. كه بێگومان له (200 بۆ 250) دیل كه‌متر نییه. ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێ.
تێله‌گراف- كۆی گشتی چه‌ند پێشمه‌رگه هه‌یه؟
مه‌لا به‌ختیار- له‌سه‌د هه‌زار به‌ره‌و سه‌ره‌وه پێشمه‌رگه هه‌یه.
تێله‌گراف- چ په‌یامێكت هه‌یه بۆ هۆڵه‌ندا؟
مه‌لا به‌ختیار- سوپاسیان ده‌كه‌ین كه به‌زوویی هاتنه ناو هاوپه‌یمانی دژی داعش‌و فڕۆكه‌یان ناردووه، یارمه‌تی مرۆییان ناردووه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه هۆڵه‌ندا وه‌ك وڵاتێكی دیموكرات، له‌گرنگی مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر دیموكراسی له‌جیهاندا تێگه‌یشتووه. بێگومانم كه زیاتریشی ده‌كه‌ن. بۆ نموونه یه‌ك داعش له‌هۆڵه‌ندا خۆی بته‌قێنێته‌وه، یا له‌هه‌ر وڵاتێكی تری ئه‌وروپا، یان ئۆتۆمبێلێك، بازاڕێك یان شوێنی گشتی، زیانی زۆر زیاتر له‌وه ده‌ده‌ن، كه ئێمه له‌لایه‌ن هۆڵه‌نداو وڵاتانی تره‌وه كۆمه‌ك كراوین. شه‌ش كه‌س كاره‌ساتی سێپتێمبه‌ریان دروستكرد‌و زیاتر له‌سێ هه‌زار كه‌س كوژران. ئێستاش له‌ئه‌وروپا به‌پێی مه‌زنده‌یه‌ك كه هه‌یه زیاتر له(8 تا 10) هه‌زار هاوڵاتی ئه‌وروپی په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه كردووه. ئه‌گه‌ر له‌و ژماره‌یه پێنج سه‌د كه‌سی بگه‌ڕێته‌وه، بزانن چ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دروست ده‌بێ.
تێله‌گراف- باوه‌ڕت وایه ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا له‌كاتی خۆیدا به‌مه‌ترسی داعشیان زانیوه؟
مه‌لا به‌ختیار- به‌داخه‌وه نه‌خێر. ده‌بوو زۆر زووتر دركیان به‌مه‌ترسییه‌كه بكردایه له‌سوریا. جێگه‌ی باوه‌ڕ نییه هه‌موو هه‌واڵگری دنیا‌و ناوچه‌كه، كه په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، رێكخستنێكی نهێنی وه‌كو داعش دروست ده‌بێ، هێز كۆده‌كاته‌وه، پاره‌و چه‌ك كۆده‌كاته‌وه، له‌شكر دروست ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره ده‌كات له‌عیراق، ئینجا ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان‌و وڵاتانی دنیا ده‌زانن كه ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی چه‌ند گه‌وره‌یه. ئه‌مه‌شی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه. بۆیه باوه‌ڕم وایه هه‌واڵگری ئه‌م وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا‌و به‌ریتانیا بۆ زانیاری، به‌سیسته‌می هه‌واڵگری خۆیاندا بچنه‌وه.
تێله‌گراف- باوه‌ڕت وانییه ئه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌سیاسته‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به‌زانیارییه‌وه نییه؟
مه‌لا به‌ختیار- زانیاریش په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ته‌وه هه‌یه. سه‌رده‌م سه‌رده‌می شۆڕشی زانیارییه. بێگومان سیاسه‌ت زۆر گرنگه، به‌ڵام هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌دنیادا به‌بێ زانیاری ناتوانێ ئاسایشی خۆی بپارێزێت.
تێله‌گراف- ئاگات له‌بارودۆخی هۆڵه‌ندا هه‌یه، وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌نموونه؟
مه‌لا به‌ختیار- ورده‌كارییه‌كه‌ی نازانم، به‌ڵام هۆڵه‌ندا وڵاتێكه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه شه‌ڕی نه‌دیوه. هه‌میشه رووداوی گه‌وره‌ی وه‌كو داعش، شه‌ڕی گه‌وره واده‌كات كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌رگری، رابچه‌ڵكێن‌و باشتر كار بكه‌ن. وڵاتی وا هه‌یه له‌هۆڵه‌ندا زۆر زیاتر توانای سه‌ربازی هه‌یه، به‌ڵام به‌هێنده‌ی هۆڵه‌نداش بڕیاری باشی نه‌داوه.
تێله‌گراف- مه‌به‌ستت چییه له‌مه؟
مه‌لا به‌ختیار- مه‌به‌ستم وڵاتێكی وه‌كو ئیسپانیایه، كه توانا‌و هێزی سه‌ربازیی له‌هۆڵه‌ندا به‌هێزتر نییه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هۆڵه‌ندا، كه توانای له‌وڵاتێكی وه‌كو ئیسپانیا كه‌متره، بڕیارێكی باشتری دا‌و فڕۆكه‌و هاوكاری پێشكه‌ش كرد. روسیا، وڵاتیكی ئه‌تۆمییه، هه‌روه‌ها چین، به‌ڵام تائێستا فڕۆكه‌یه‌كیان نه‌ناردووه بۆ شه‌ڕی دژی داعش.
تێله‌گراف- پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێ رۆڵی روسیا چۆن بێ؟ به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی سوریا، بۆ ئه‌وه‌ی روسیا بجوڵێنین، ده‌بێ چی بكه‌ین؟
مه‌لا به‌ختیار- باشه، ئه‌وه سوریا بۆ روسیا، ئه‌ی عیراق چی؟ ئه‌ی كوردستان، ئه‌ی شه‌نگال‌و كۆبانێ چی؟ با له‌مانه‌دا بێته پێشه‌وه. با له‌كۆبانێ له‌داعش بدات، كه داعش له‌سوریا دوژمنی به‌شار ئه‌سه‌دیشه، كه دۆستی روسیایه. بۆ ئه‌مه ناكات؟
تێله‌گراف- تۆ یه‌كێكی له‌جه‌نگاوه‌ره دێرین‌و له‌شۆڕشگێڕه دێرینه‌كان، به‌ڵام ئێستا رۆڵتان له‌شه‌ڕی داعشدا چییه؟
مه‌لا به‌ختیار- سه‌رپه‌رشتیاری ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا، خانه‌قین، سه‌عدیه، هه‌تا قه‌ره‌ته‌په‌و ئامرلی ده‌كه‌م. دوو مانگ له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌شداریم كردووه. له‌شه‌ڕه‌كانی ئامرلی، سلێمان به‌گ، دووز خورماتوو، یه‌نگیجه، جه‌له‌ولا به‌شدار بووین‌و ته‌نانه‌ت كه‌وتمه یه‌كێك له‌كه‌مینه‌كانی داعشه‌وه خه‌ریكبوو بكوژرێم‌و به‌ڕێككه‌وت رزگارم بوو.
تێله‌گراف- ده‌زانین له‌كۆبانێ بارودۆخ باشتره، به‌ڵام دوا هه‌واڵ چییه؟
مه‌لا به‌ختیار– چه‌ند رۆژێكه سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ستهاتوه، له‌چه‌ند شوێنێك داعش تێكشكابوون، به‌ڵام هێشتا به‌رنامه‌ی سه‌ربازی هاوبه‌ش به‌وردی ماویه‌تی، به‌ڵام بڕوامان وایه، سه‌ركه‌وتنی زۆرتر به‌ده‌ستدێت.
تێله‌گراف- كاری باشتری هاوبه‌ش له‌نێوان كێ‌و كێ؟
مه‌لا به‌ختیار- پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕه‌ڤانان، له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان.
تێله‌گراف- چۆن ده‌ڕوانیته ئاوێته‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه، له‌شه‌ڕی دژی داعش؟
مه‌لا به‌ختیار- هه‌موو دنیا شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، ئێمه له‌دوو به‌شی كوردستان رووبه‌ڕووی ئه‌و شه‌ڕه بوینه‌ته‌وه، ئایا تۆ بڵێی خۆمان هاوكاری یه‌كتر نه‌كه‌ین؟! كورد، له‌پێش هه‌موو ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی‌و دنیاوه، ئه‌ركێتی كه هاوكاری به‌شه‌كانی تری كوردستان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆریستانه سه‌رنه‌كه‌ون، نه له‌رۆژئاوای كوردستان، نه له‌باشوری كوردستان.
تێله‌گراف- كورده‌كانی توركیاش؟
مه‌لا به‌ختیار- به‌ڵێ.. هه‌موو كوردێك، له‌هه‌موو به‌شێكی كرودستان ئه‌ركێتی به‌شداری بكات له‌م شه‌ڕه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی داعش سه‌رنه‌كه‌وێ.
تێله‌گراف- كه‌واته چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه توركیا بێته ناوشه‌ڕه‌وه دژی داعش؟
مه‌لا به‌ختیار- راسته توركیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌رجی هه‌بوو كه به‌شار ئه‌سه‌د بگۆڕێ، ئه‌وكاته به‌شداری ده‌كات. كه ئه‌مه‌ش مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تی توركیا بوو. هه‌روه‌ها بارمته‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه گیرابوو، چونكه كونسوڵگه‌رییه‌كه‌یان هه‌موویان گیرابوون. له‌و ماوه‌یه‌شدا ره‌خنه هه‌بوو له‌سه‌ر سیاسه‌تی توركیا، به‌ڵام ئێستا توركیا رێگه‌ی دا پێشمه‌رگه بچێته كۆبانێ‌و هاوكارییه‌كانی زیاتر بكات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27