ده‌رباز كۆسره‌ت:پرۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی باڵای نیشته‌جێكردن ده‌نێرینه په‌رله‌مان
kurdistani 01:43 PM - 2014-11-16ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئلوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن
ده‌قی چاوپێكه‌وتنی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئلوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ 16-11-2014 له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
*ئه‌و كار‌و چالاكییانه چین كه دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 100 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی هه‌شته‌مدا له‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه دا جێبه‌جێكراون؟
- كابینه‌ی هه‌شته‌م كابینه‌یه‌كی بنكه‌فراوانه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانه، ئه‌وه‌ش ده‌ستپێكێكی نوێیه تابتوانین بووژانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان بۆ قۆناغێكی تر ببه‌ین، بۆیه له‌ده‌ستپێكی كاره‌كانماندا بڕیاری ئه‌وه‌مان داوه ده‌زگاكانی حكومه‌ت بكه‌ینه دامه‌زراوه‌ی مۆدێرن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه له‌دنیای مۆدێرنی ئه‌مڕۆدا په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
پڕۆژه یاسامان هه‌یه بۆ په‌رله‌مان
به‌ڵام كوردستان له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایی بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تائێستا ئه‌و قه‌یرانه به‌رده‌وام هه‌یه، به‌ڵام توانیومانه ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌بواری جێبه‌جێكردندان نه‌وه‌ستن، له‌هه‌مان كاتدا له‌ناوه‌ڕاستی ساڵه‌وه تووشی قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئه‌منییش بووین، ئه‌ویش بووه به‌ربه‌ستێكی تر له‌به‌رده‌م ئه‌و پلانه‌ی هه‌مانبوو بۆ چاككردنی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌سیستمی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كاندا هه‌بوو، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام بووین له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی سیستمێكی نوێ‌و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی ئه‌رك و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت، خۆشبه‌ختانه تائێستا توانیومانه پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه دابڕ‌ێژین له‌سه‌ر پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و له‌داهاتوویه‌كی نزیكیشدا چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی ئاماده‌كراو ده‌نێرینه په‌رله‌مان بۆ په‌سندكردن، وه‌ك پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی باڵای نیشته‌جێكردن له‌هه‌رێمی كوردستان‌و داڕشتنه‌وه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان
هاوكات هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونماندا، توانیومانه ئه‌و كه‌موكوڕییه كارگێڕییانه‌ی هه‌بوون‌و ببوونه هۆكاری وه‌ستاندنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك چاره‌سه‌ریان بكه‌ین‌و پڕۆژه‌كان بكه‌ونه‌وه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستمان له‌سه‌ر هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان داناوه تا بتوانین چاره‌سه‌ری گونجاو بدۆزینه‌وه بۆ باشتر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌بواری جێبه‌جێكردندان‌و ئه‌وانه‌شی له‌داهاتوودا جێیه‌جێ ده‌كرێن.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌و قه‌یرانه ئه‌منییه‌شه‌وه كه باسمكرد، به‌به‌رده‌وامی هاوكاری برا پێشمه‌رگه‌كانمان بووین له‌لێدانی ساترو خه‌نده‌ق بۆ خۆپاراستنیان، هه‌روه‌ها هاوكاریی ته‌واوی ئیداره‌ی پارێزگاكانمان كردووه له‌دروستكردنی كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان.
به‌دووسایدكردنی رێگه‌ی
نێوان شاره‌كان
* زۆر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه وه‌ك هه‌ولێر- موسڵ، هه‌ولێر- كۆیه، هه‌ولێر- مه‌خموور و شوێنه‌كانی تر له‌پارێزگاكانی كوردستان پێویستیان به‌نۆژه‌نكردنه‌وه یان ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان هه‌یه، ئاستی كاره‌كان له‌و بواره‌دا چۆنه؟
- به‌شێك له‌پلان و پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تمان بریتییه له‌دروستكردنی رێگه‌و ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م دووسایده‌كانی نێوان شار‌و گونده‌كان، ئه‌و پڕۆژانه‌ی ناوت هێنان به‌شێكن له‌پڕۆژه ستراتیژییه‌كانمان‌و له‌بواری جێبه‌جێكردندان، یاخود له‌گه‌ڵ هاتنی بودجه‌و چاره‌سه‌ربوونی ئه‌و قه‌یرانه‌دا جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین‌و له‌پلان‌و به‌رنامه‌ماندایه له‌كوردستان هیچ رێگه‌یه‌ك نه‌مێنێ جووت ساید نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌و كاره كاتی پێویسته‌و ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمانه‌و ئێستا خه‌ریكین ماسته‌رپلانی ستراتیژیی تۆڕی رێگاوبان ئاماده‌ده‌كه‌ین‌و كه‌موكورتی ئه‌و ماسته‌رپلانه‌ی پێشوو چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
پلانه‌كانی په‌كخستوون
* كاریگه‌رییه‌كانی په‌سندنه‌كردنی بودجه‌ی 2014 له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن چی بووه؟
- حاشا هه‌ڵنه‌گره كه سه‌رجه‌م كار‌و پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن به‌بێ بودجه جێبه‌جێ نابێ، بێگومان په‌سندنه‌كردنی بودجه‌و نه‌هاتنی كاریگه‌ریی زۆری كردۆته سه‌ر پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت‌و وایكردووه كه نه‌توانین وه‌ك پێویست پلان‌و به‌رنامه نوێكانمان جێبه‌جێ بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌هه‌وڵداین بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی تر، بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانمان به‌رده‌وام بن.
* له‌باره‌ی دانانی هێماكانی هاتووچۆ له‌ڕێگه ده‌ره‌كییه‌كان هاوئاهه‌نگیتان چۆنه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ؟
- یه‌كێك له‌و پلان‌و به‌رنامه سه‌ره‌كییانه‌ی ئه‌مجاره‌و جیاواز له‌كابینه‌كانی پێشوو ده‌مانه‌وێ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، هاوئاهه‌نگییه له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا، له‌م رووه‌وه هه‌وڵمانداوه باشترین هاوئاهه‌نگیمان هه‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كاره‌كانمان به‌یه‌كه‌وه به‌نده‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆش یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه.
كاری تونێله‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه
* سه‌باره‌ت به‌تونێله‌كان كه پێشتر ده‌ستپێكرابوو ئێستا به‌چی گه‌یشتووه؟
- پڕۆژه‌ی دروستكردنی تونێله‌كان له‌شاره جیاوازه‌كانی كوردستاندا به‌شێكه له‌پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تمان‌و ئێستا به‌شێكیان له‌بواری جێبه‌جێكردندان‌و نه‌وه‌ستاون، ئه‌وانه‌شی كه وه‌ستاون به‌چاره‌سه‌ربوونی ئه‌و قه‌یرانه ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به‌كاركردن تیایاندا.
*له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی و بڕینی سووته‌مه‌نی له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم، تا چه‌ند گرفتی قیرو پێداویستییه‌كانی تری رێگاوبانتان بۆ دروستبووه؟
- سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئێمه بۆ دابینكردنی قیر پاڵاوگه‌ی بێجی بوو، ئێمه بڕێكی زۆر قیرمان له‌كۆگاكان هه‌بوو، تاكو ئێستا وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی هیچ گرفتێك نه‌بووین بۆ دابینكردنی قیر، به‌ڵام له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌یرانه به‌رده‌وام بێت، دڵنیابن تووشی گرفتی كه‌میی قیر ده‌بینه‌وه.
ئێستاش كه‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه قه‌ره‌بووی بڕی هه‌نارده‌كراوی پاڵاوگه‌ی بێجیمان بۆ بكاته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی، تائێستا هیچ گرێبه‌ستێكمان نه‌كردووه.
گرفته كارگێڕییه‌كان
* ئایا بارودۆخی ئابووریی هه‌رێم كاریگه‌ریی كردۆته سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن؟
- یه‌كێك له‌سیما جوانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای بیانییه، كه ئه‌و كۆمپانیایانه به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستی درێژخایه‌ن له‌كوردستان كارده‌كه‌ن‌و متمانه‌یه‌كی زۆر له‌نێوان حكومه‌ت‌و كۆمپانیاكاندا هه‌یه، بۆیه ئه‌م قه‌یرانه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردۆته سه‌ر كۆمپانیاكان‌و ئه‌وانه‌ی كارده‌كه‌ن‌و پڕۆژه‌یان له‌به‌رده‌سته‌و به‌شێكی زۆریان به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانی خۆیان.
هه‌ندێك پڕۆژه هه‌یه له‌به‌ر هۆكاری كارگێڕی تووشی قه‌یران بووه، به‌ڵام له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامداین تا چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكه‌ین.
هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌رو میترۆ
* له‌هه‌رێمی كوردستاندا رێگای وشكانی، رێگای سه‌ره‌كی هاتوچۆیه، پێتانوایه پێویسته بیر له‌ڕێگای تر بكرێته‌وه وه‌ك دانانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆ یان كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی له‌نێوان شاره‌كاندا، تا پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه كه‌متر بكرێته‌وه؟
- تا ئه‌و ساته‌ی ئێمه قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ین، تاكه رێگه‌ی گواستنه‌وه له‌نێوان شاره‌كانی كوردستاندا رێگه‌ی وشكانییه، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا بیرمان له‌وه كردۆته‌وه رێگای تر دروست بكه‌ین وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌رو میترۆ، به‌ڵام پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی ستراتیژیمان بۆ ئه‌وه‌یه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا رێگه‌ی وشكانی سه‌رتاسه‌ریی‌و تایبه‌ت له‌نێوان سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان دروست بكه‌ین‌و وه‌ك رێگه‌ی خێرا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت‌و هاووڵاتیان سوودمه‌ند لێی بن، به‌چاره‌سه‌ربوونی ئه‌و قه‌یرانه‌ش پڕۆژه‌كانی تر بخه‌ینه بواری گفتوگۆوه‌و به‌رنامه دابنێین بۆ جێبه‌جێكردنیان.
دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر پێویستی به‌بڕێكی زۆری بودجه هه‌یه، به‌ڵام ئێمه پلانی ستراتیژیی خۆمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێ ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران دروست بكه‌ین تا ئه‌وان بتوانن ئه‌و كاره جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی گونجاوو سوودبه‌خش بۆ كه‌رتی گشتی.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22