ئیتيكی رۆژنامه‌وانی چیه؟
kurdistani 02:34 PM - 2014-11-09میدیای كوردی و ئیتيكی رۆژنامه‌وانی
ئیتیك ئه‌و پره‌نسیپ و بنه‌ما ئه‌خلاقیانه‌یه كه میدیاكار له‌كاتی روماڵكردنی هه‌واڵ و گه‌یاندنی زانیاری‌دا، پێویستی پێیه‌تی و ده‌بێت په‌یڕه‌وی بكات، یاخود به‌جۆرێكی دیكه، ئیتیك بریتیه له كۆمه‌ڵێك داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا، له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ده‌بێت له هه‌موو وڵاتێك كه‌ناڵه‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن په‌یڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك یاسایه‌كی لێ دێت بۆ كاری راگه‌یاندن له وڵاتاندا، بۆیه هه‌موو ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن پێویسته ئیتیكی رۆژنامه‌وانی بپارێزێت، له‌به‌شێكی زۆر له وڵاتانیش ئیتیكی میدیایی یان رۆژنامه‌وانی ئادابی نشتیمانی و پاراستنی مافی تاكه‌كان و پرسه نیشتمانییه‌كان و هتد.... ده‌گرێته‌وه.
میدیای كوردی تاچه‌ند پابه‌نده به‌ئیتێكی رۆژنامه‌وانییه‌وه ؟
سه‌ره‌تا د.نه‌زاكه‌ت حسێن حه‌مه سه‌عید مامۆستای به‌شی راگه‌یاندن له‌زانكۆی پۆلۆته‌كنیكی سلێمانی وتی: له وڵاتی ئێمه‌دا مۆدێلی راگه‌یاندن واته مه‌به‌ستم هه‌ردوو كاری میدیای حزبی و میدیای ئه‌هلیه سه‌ربه‌خۆیانه كار ده‌كه‌ن و كاره‌كانیان بۆ ئامانجێكی دیاریكراوه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئیتیكی رۆژنامه‌وانی وه‌ك پێویست جێبه‌جێنه‌كرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار یاساكانی تایبه‌ت به‌رۆژنامه‌وانیش پێشێل ده‌كرێن، یان به‌داخه‌وه له زۆربه‌ی كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، سیاسیه‌تی كه‌ناڵه‌كه پێش ئیتێكی رۆژنامه‌وانی كه‌وتووه، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه به‌رده‌وام له‌م وڵاته ئیتێكی كاری رۆژنامه‌وانی پێشێل بكرێت.
هه‌روه‌ها د. یه‌حیا عومه‌ر ریشاوی مامۆستای به‌شی راگه‌یاندن له‌زانكۆ سلێمانی ده‌ڵێت: بێگومان زۆر جار ده‌زگاكانی راگه‌یاند له‌كاتی گه‌یاندنی په‌یامدا ده‌كه‌ون پێشێل كردنی ئیتیكی رۆژنامه‌واییه‌وه و له‌بیریان ده‌چێته‌وه كه ئه‌وان كارێكی زۆر گرنگ ئه‌نجامده‌ده‌ن و زۆر به‌ئاسانی ده‌توانن وڵات به‌ره‌و ئاقارێكی باش یان خراپ ببه‌ن، بۆنموونه هه‌ندێك كه‌ناڵی كوردی له‌كاتی گه‌یاندنی هه‌واڵی ئه‌و جه‌نگه نه‌خوازراوه‌ی كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌وه چه‌ندین ئیتێكی رۆژنامه‌وانی و نیشتیمانیان پێشێل كرده‌وه‌و چه‌ندین زانیاری په‌یوه‌ست به نیشتمانه‌كه‌مانیان گه‌یاندۆته دوژمنه‌كانمان و دژمنه‌كانمان توانیویانه زانیاری زۆر پێویست به‌هۆی ده‌زگاكانمانه‌وه به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه راگه‌یاندنه‌كانمان ته‌نها له‌پێناو گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه به‌زوویی، یاخود هه‌واڵێك بڵاوبكه‌نه‌وه كه خوێنه‌ری زۆر بێت، یان به مه‌به‌ست لا ده‌ده‌ن له ئیتێكی رۆژنامه‌وانی و ته‌نها ئیش له‌سه‌ر وه‌رگر ده‌كه‌ن و بیر له‌هیچ ئیتیكێكی رۆژنامه‌وانی ناكه‌نه‌وه.
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانیش ده‌ڵێت: كاتێك باس له كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كرێت شتێك هه‌یه پێی ده‌وترێت ده‌رگاوان، ئه‌م ده‌رگاوانانه هه‌ندێكیان ده‌ره‌كین هه‌ندێكیشیان ناوه‌كین، ده‌ره‌كیه‌كان بریتین له‌سیستمی ده‌سه‌ڵات یان سیستمی میدیا له وڵات‌دا، ده‌رگاوانه ناوه‌كییه‌كانیش ئه‌و ده‌رگاوانانه‌ن كه رۆژنامه‌نوس جیا ده‌كاته‌وه له كه‌سێكی ساده، یان كه‌سێكی سه‌رشه‌قام، واته ده‌مه‌وێت بڵێم رۆژنامه‌وان ئه‌و زانیاریانه‌ی كه پێیه‌تی ئه‌و ده‌رگاوانانه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی له‌چ شوێنێك ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت یان له چ شوێنێك ناتوانێت به‌كاری بهێنێت، ئه‌وه پابه‌نده به‌ناخی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سیستم یان ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ی كه‌له ئێستادا ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین یاسای ژماره 35 ساڵی 2007 ، ئه‌م یاسایه یاسایه‌كی زۆر مۆدێرنه‌و ناتوانرێت سزای هیچ ده‌زگایه‌ك یان رۆژنامه‌نوسێكی پێبده‌ین، ته‌نها سزایه‌كی مادی كه‌م نه‌بێت كه هه‌موو ده‌زگایه‌ك ده‌توانێت ئه‌و سزایه بدات، بۆیه به‌داخه‌وه له‌ئێستادا حاڵه‌تێك دروست بووه كه هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن پابه‌ندنین به ئیتیك و پره‌نسیپی ناخی خۆیانه‌وه، نه ده‌رگاوانی ده‌ره‌كی نه ده‌رگاوانی ناوه‌كی، له‌وحاڵه‌ته‌دا ده‌كرێت شه‌قام واته (خوێنه‌رو بیسه‌رو بینه‌ر) بڕیاربدات كه ئه‌و ده‌زگایه‌ی بۆ جارێك یان چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه یان له‌لایه‌ن وه‌زارتی ناوخۆوه یاخود له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامه له لادان له‌ئیتێكی رۆژنامه‌وانی ده‌بێت ئه‌و كه‌ناڵه یان ئه‌و ده‌زگایه وه‌لا بنرێت و وه‌رگر سزای بدات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌نوس و خوێندكاری راگه‌یاندن له‌زانكۆی پۆڵۆته‌كنیكی سلێمانی شاكار محه‌مه‌د ده‌ڵێت: ئیتیكی رۆژنامه‌وانی پێش هه‌موو لایه‌ك په‌یوه‌ندی به‌خودی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌وه هه‌یه و پاشان ئه‌و ده‌زگایه‌ی كه كاری تێدا ده‌كات، بۆیه به بۆچوونی من زۆرجار ئه‌و میدیایه به مه‌به‌ست ئیتێكی رۆژنامه‌وانی پێشێل ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌پێناو خوێنه‌رێكی زیاتر یان له‌پێناو ئه‌و سیاسه‌تی كه كه‌ناڵه‌كه ده‌یخوازێت، باشترین نموونه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی شه‌ڕی تیرۆر و پێشمه‌رگه‌دا هه‌ندێك كه‌ناڵ هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌تی به تیرۆرستان كردوه، نه‌یوانیوه نیو ئه‌وه‌نده له‌پێناو نیشتمانه‌كه‌یدا خزمه‌ت بكات، بۆیه به بۆچوونی من هه‌ندێكجار كه‌ناڵ و ده‌زگاكان به ویستی خۆیان ئیتێكی كاری رۆژنامه‌وانی پێشێل ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئاماجێكی دیاریكراودا.
كێ به‌رپرسه له‌جێبه‌جێنه‌كردنی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی ؟
د.نه‌زاكه‌ت حسێن حه‌مه سه‌عید ده‌ڵێت: له‌به‌شێكی زۆر له وڵاتاندا هه‌یئه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی هه‌یئه‌ی رێكخستنی میدیا بۆ مه‌به‌ستی رێكخستنی میدیا و لانه‌دانی میدیا له ئیتێكی رۆژنامه‌وانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌و هه‌یئه‌یه نیه‌و هه‌ر ده‌زگایه‌ك دوور له ئیتێكی رۆژنامه‌وانی كاری خۆی ده‌كات و به بۆچوونی من حكومه‌ت به‌رپرسی یه‌كه‌مه له دانه‌نانی هه‌یئه‌یه‌ك و گرتنه‌به‌ری رێ و شوێنی پێویست به ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه له ئیتێكی رۆژنامه‌وانی لاده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها چاودێری كه‌ناڵه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌بێته هۆكارێك بۆ لانه‌دانی میدیا له‌ئیتكی میدیا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وه‌شدا حكومه‌ت نه‌یوانیوه وه‌ك پێویست چاودێری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بكات و رێگه نه‌دات ده‌زگاكان لابده‌ن له ئیتیكی رۆژنامه‌وانی.
هه‌روه‌ها د. یه‌حیا عومه‌ر ریشاوی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، حكومه‌ت نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه رێگربێت له‌پێشێل كردنی ئیتێكی رۆژنامه‌وانی به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له میدیاكان میدیای حزبن و حكومه‌ت خاوه‌نی هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نیه، هه‌روه‌ها حكومه‌ت به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێبه‌جێكردنی ئیتیك و سه‌پاندنی ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی به‌سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا، چونكه ده‌بێت له‌كاتی ده‌ركردنی هه‌موو یاسایه‌كی رۆژنامه‌وانیدا حكومه‌ت خوێندنه‌وه ورد بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین پێشێل كردنی ئیتیكی میدیایی رووبدات.
سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و كێشه‌یه كه‌م تا زۆر یه‌خه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ده‌گرێت، بۆیه من له كه‌ناڵه‌كه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان كاری پێده‌كرێت ناتوانرێت سزای هیچ كه‌ناڵ و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بدرێت، بۆیه ده‌بێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی داوا بكه‌ن كه ئه‌و كه‌ناڵانه پابه‌ندبن به ئیتیكی رۆژنامه‌نوسییه‌وه، به‌تایبه‌ت داواكاری گشتی ده‌توانێت رۆڵێكی زۆر گرنگ ببینێت له‌نه‌هێشتنی پێشێلكردنی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێمی كوردستان، زۆرتر له‌و بابه‌تانه‌ی كه مافی گشتی تێدا پێشێل ده‌كرێت.
چی بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی له‌میدیای كوردیدا؟
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان لقی سلێمانی ده‌ڵێت: حكومه‌ت ناتوانێت وه‌ك پێویست رێگر بێت له‌پێشێل كردنی ئیتێكی رۆژنامه‌وانی له‌نێو میدیای كوردیدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه یاسای ژماره 35 ی ساڵی 2007 یاسایه‌كی زۆر مۆدێرنه‌و رێگه نادات سزایه‌كی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌ناڵ و ده‌زگایانه بگیرێته‌به‌ر، بۆیه به‌بۆچوونی من تاكه كه‌س ده‌توانێت سزای ئه‌و كه‌ناڵانه بدات و پشتگوێ‌یان بخات و كه‌متر سود له‌په‌یامه‌كانیان وه‌ربگرێت، ئه‌وسا كه‌ناڵه‌كه ناچار ده‌بێت كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه له وڵاتێكی ئه‌وروپی بێت، بێگومان هه‌ر زوو ئه‌و حه‌قه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌ر سزای وه‌رگریش ده‌كه‌ون، به‌داخه‌وه لێره ده‌بێت راسته‌وخۆ وه‌رگر خۆی سزای ئه‌و كه‌ناڵانه بدات و بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپه‌كانی ئیتیكی میدیا.
رۆژنامه‌نوس شاكار محه‌مه‌د ده‌ڵێت: هۆشیار كردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان به خول و راهێنان كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئیتێكی كاری رۆژنامه‌وانی، چونكه تائێستاش له میدیای كوردیدا به‌شێك له‌رۆژنامه‌نوسان وه‌ك پیشه یان وه‌ك حه‌ز ئه‌و كاره ده‌كات، واته نه‌یانتوانیوه كه وه‌ك خوێندكارێكی راگه‌یاند بێته ناو راگه‌یاندنه‌وه، بۆیه به بۆچوونی من كردنه‌وه‌ی خول و راهێنان له‌و بواره‌دا بۆ رۆژنامه‌نوسان زۆر گرنگه.
د. . یه‌حیا عومه‌ر ریشاوی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، وه‌رگر ده‌بێت به‌فیدباكه‌كانیان كه‌ناڵه‌كان فێری جێبه‌جێكردنی ئیتكی رۆژنامه‌وانی بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌بێت كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاند ركابه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه ئایا له مانگێكدا یاخود له‌ساڵێكدا كام ده‌زگا توانیوێتی كه‌مترین پێشێلكاری له‌جێبه‌جێكردنی ئیتیكی میدیادا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی ببێته نه‌ریت و كه‌ناڵه‌كان بتوانن رووی راسته‌قینه‌ی میدیا نیشان به وه‌رگر بكه‌ن.
د.نه‌زاكه‌ت حسێن-یش ده‌ڵێت: به‌بۆچوونی من دروستكردنی هه‌یئه‌یه‌ك به‌ناوی هه‌یئه‌ی رێكخستنی میدیا بۆ مه‌به‌ستی رێكخستنی میدیا و لانه‌دانی میدیا له ئیتێكی رۆژنامه‌وانی وه‌ك وڵاتانی جیهان زۆر گرنگه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانین تا راده‌یه‌كی زۆر ئیتیكی میدیا جێبه‌جێ بكه‌ین.
PUKmedia ئا/ دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19