كفری.. ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن
kurdistani 09:50 PM - 2014-11-08داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق خوێندنیان ته‌واوكردووه‌و تائێستا دانه‌مه‌زراون و بیمه‌ی بێكاریشیان وه‌رنه‌گرتووه.
پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خوێندكاری كورد كه دانیشتوی هه‌رێمی كوردستانن له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناویان ده‌رناچێت بۆ درێژه‌دان به خوێندن، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن ئه‌و خوێندكارانه په‌نا بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی خوارو ناوه‌ڕاستی عیراق ده‌به‌ن.
یه‌كێك له‌و خوێندكارانه ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه بۆیان له‌كاتی خوێندنیان له‌وناوچانه، به‌ڵام پاش ته‌واوكردنی چوارساڵی خوێندن حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك دیناری بۆ خه‌رج نه‌كردون .
زیره‌ك ساڵح وه‌ك یه‌كێك له‌و خوێندكارانه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی ساڵێكه خوێندنم له زانكۆیه‌كی شاری به‌غدا ته‌واوكردوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌زانكۆو په‌یمانگاكانی هه‌رێم ناوم نه‌هاته‌وه، بۆیه ناچار بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن په‌نام بۆ شاری به‌غدابردوه.
وتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه چوارساڵ پێش ئێستا به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان پێدرا كه ده‌رماڵه‌یه‌كی 150هه‌زاری مانگانه‌مان پێبدرێت له‌كاتی خوێندنمان له به‌غدا، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك دیناریشیان بۆ خه‌رج نه‌كردوین.
ئه‌و خوێندكاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم پێویست بوو له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا خه‌رجی كردبایه بۆمان زیاتر له‌چوار ملیۆن دینارده‌بوو، به‌ڵام خه‌رجیان نه‌كرد بۆمان، به‌ڵكو له‌سه‌رگیرفانی خۆمان درێژه‌مان به‌خوێندنداوه .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یه‌ك ووشه داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات كه‌به به‌ڵێ یان نه‌خێر وه‌ڵامی بدرێته‌وه كه داده‌مه‌زرێت یان نا .
خوێندكارێكی تریش به‌ناوی دڵنیا مه‌حمود، كه ده‌رچووی زانكۆیه‌كی خوارو ناوه‌ڕاستی عیراقه بۆ PUKmedia ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت بیمه‌ی بێكاریش نایانگرێته‌وه كه به‌هه‌ر ده‌رچوویه‌كی زانكۆ ده‌درێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
وتیشی: زۆر به‌كه‌می پشكی دامه‌زراندنیان به‌ركه‌وتوه‌و كه‌مترین هاوڕێیان دامه‌زراوه .
كیژان محه‌مه‌د ساڵح یه‌كێكه له‌خوێندكاره كچه ده‌رچووه‌كانی به‌شی زمانی كوردی زانكۆی به‌غدا بۆ PUKmedia وتی: ئه‌وان جگه له‌وه‌ی كه زمانی عه‌ره‌بییان نه‌ده‌زانی، رۆژانه توشی كێشه‌و گاڵته‌پێكردن ده‌بوونه‌وه، وتیشی: مامۆستا عه‌ره‌به‌كان پێیان ده‌وتین، ئێوه خۆتان حكومه‌تن، ئیدی بۆچی هاتوون بۆ ئێره‌و زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی خۆتان پڕبوون له‌خه‌ڵكی عه‌ره‌ب.
كیژان باسی له‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده ئه‌وان ماوه‌ی ساڵێكه خوێندنیان ته‌واوكردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كارئاسانی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌كات، نه‌بێمه‌ی بێكارییان بۆ خه‌رجده‌كات، ئه‌وه له‌كاتێكدایه خوێندكارانی دیكه‌ی گروپه‌كه‌یان كه خه‌ڵكی.
ناوچه دابڕێنراوه‌كانن وه‌كو (خانه‌قین‌و خورماتوو)، سه‌رجه‌میان له‌مساڵدا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دامه‌زرێندراون، كه‌چی هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك گوێ بۆ داواكارییه‌كانی ئێمه ناگرن.
كیژان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: له‌هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی عه‌ره‌ب‌و توركمانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان، كارئاسانییان بۆ كراوه‌و دامه‌زرێندراون.
هه‌روه‌ها هێمن عه‌دنان وه‌ك نوێنه‌ری خوێندكاره ده‌رچووه‌كان بهPUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌وان هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كه ڕۆیشتن بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی ناوه‌ڕاست‌و باشوری عیراق، په‌رله‌مان‌و كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدان له‌پێش میدیاكان، هه‌موو هاوكارییه‌ك‌و كارئاسانییه‌كیان بۆ بكات، به‌پێدانی ده‌رماڵه‌ی مانگانه وه‌ك هه‌رخوێندكارێكی دیكه‌ی كوردستان‌و دابینكردنی شوێن بۆیان، وتیشی: به‌ڵام نه‌ك هه‌رهاوكارییان نه‌كردوین، ته‌نانه‌ت بۆجارێكیش لێیان نه‌پرسیونه‌ته‌وه.
لای خۆیشییه‌وه، قادر ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كفری به PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌و ده‌رچووانه مافی خۆیانه داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێبكرێت، چونكه پۆلی (12)ی ئاماده‌ییان له‌هه‌رێمی كوردستاندا ته‌واوكردووه، ئێستاش شوێنی نیشته‌جێبونیان كوردستانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كفری وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر داینه‌مه‌زراندن بتوانێت هه‌لی كاریان بۆ بدۆزێته‌وه.
ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكار به‌هۆی وه‌رنه‌گیرانیان له‌زانكۆو په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌نا بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی خوارو ناوه‌راستی عیراق ده‌به‌ن بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌و خوێندكاره كوردانه هیچ مافێكی ئه‌وتۆیان پێ‌نادرێت نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه .
PUKmedia توانا مه‌حمود
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27