دوای شكستێکی گەورە داعش چەند بڕیارێک دەردەکات
kurdistani 03:09 AM - 2014-11-01بەفەرمانی ئەبوبەکر بەغدادی دەرکراون
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی (جرف السخر) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌و زیانه زۆره‌ی به‌ر تیرۆرستان كه‌وت له ناوچه‌كه رێكخراوی تیرۆرستی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام ناسراو به (داعش) له‌ژێر بڕیاری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا فه‌رمان به تیرۆرستان ده‌كات رێوشێوێن و كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانیان چڕكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پلانه سه‌ربگرێت كه رێكخراوه‌كه‌یان بۆ به‌دیهێنانی مه‌رامه‌كانی دایڕشتوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی فه‌رمان به تیرۆرستانی داعش ده‌كات كه سه‌رجه‌م كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا، داواش ده‌كات له‌رێگه‌ی چاندنی مینه‌وه هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌موو شوێنه‌كان بدرێت به شوێنه ئاینیه‌كانیشه‌وه.
له یه‌كێك تر له بڕگه‌كانی به‌یاننامەكه‌دا داواكراوه تیرۆرستانی داعش وەکو دوژمن سه‌یری پێشمه‌رگه بكه‌ن و بیان كوژن، هه‌روه‌ها هه‌وڵی رفاندنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بدرێت هه‌ركه‌سێكیش رێ له‌و كاره بگرێت ده‌ستبه‌جێ بكوژرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش...
بۆ هه‌موو چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق
دوای ئه‌وه‌ی سوپای سه‌فه‌وی و چه‌كداره‌كانی توانیان (جرف سخر) كۆنـتڕۆڵبكه‌ن و به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی چه‌كدارانی ده‌وڵەتی ئیسلامی لێی كه‌وتووه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی چه‌کداره‌كانمان و ته‌واوكردنی پلانی ستراتیژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاگادارتان ده‌كه‌ین دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شتانه له‌لایه‌ن سوپای سه‌فه‌ویه‌وه خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌ركرد:
1- گواستنه‌وه‌ی هه‌موو كاره جیهادیه‌كان بۆ نه‌ینه‌وا.
2- شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیده‌كانمان یان خستنیانه بۆ ناو روبار بۆئه‌وه‌ی سوپای سه‌فه‌وی ناسنامه‌كانیان نه‌ناسێته‌وه.
3- زیادكردنی چاندنی مین له هه‌موو شوێنه‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شوێنی ئاینیش بن.
4- گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه له نه‌ینه‌وا.
5- رفاندنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و بەکارهێنانیان وه‌ك (بەربەست)ی مرۆیی و كوشتنی هه‌ركه‌سێك كه رێگری له‌و كاره‌بكات به بێ جیاوازی.
6- خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ندێك شتی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كه سوپای سه‌فه‌وی و چه‌كداره‌كانی سه‌رسام بكات.
7- ده‌بێت وه‌كو دوژمن له پێشمه‌رگه بڕوانرێت و بكوژرێن.
8- هه‌موو هیزه‌كانی سه‌فه‌وی و چه‌كداره‌كان ( میلیشیاكان ) له سێداره بدرێن جگه له‌وانه‌ی خۆیان ته‌سلیم ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه.
9- سوتاندنی هه‌موو كه‌لوپه‌له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له دوای جێهێشتنیان.
10- ئه‌وانه‌ی تازه دێنه ریزه‌كانمانه‌وه ده‌بێت به‌لگه‌یان پێ بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه جاوی حكومه‌تی سه‌فه‌وین (سیخوڕن) له‌ناوماندا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27