riklam

هێزی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ شاری كۆبانێ

kurdistani 01:29 AM - 2014-11-01
لەلایەن وەزیری بەرگری کۆبانێ و نالین عەفرینەوە پێشوازیان لێکرا

لەلایەن وەزیری بەرگری کۆبانێ و نالین عەفرینەوە پێشوازیان لێکرا

ئه‌مشه‌و 31-10-2014 هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌روازه‌ی سنوری مورشیدپناری باكوری كوردستانه‌وه‌ چوونه‌ ناو شاری كۆبانێ.


سه‌عات 10ی ئه‌مشه‌و هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی بژی پێشمه‌رگه‌ بژی كۆبانێ له‌ شاری سورچی باكوری كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتن و له‌ ده‌روازه‌ی سنوری مورشیدپناره‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ناو شاری كۆبانێ.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌ 150 پێشمه‌رگه‌ پێك دێت به‌چه‌كی قورسه‌وه‌ داغڵی كۆبانێ بوون و له‌لایه‌ن عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری كانتۆنه‌كه‌و نالین عه‌فرین سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی یه‌كیه‌نه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه‌)ه‌وه‌ پێشوازیان لێكراوە.

نزیكه‌ی 40 رۆژه‌ كانتۆنی كۆبانێ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ گه‌مارۆدراوه‌و چه‌ندین جار په‌لاماردراوه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ چه‌كی قورس به‌رده‌وام بۆردومانی شاره‌كه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكی قاره‌مانی شاره‌كه‌وه‌ سه‌رجه‌م هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆرستان شكستیان پێهێنراوه‌، چوونی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بۆ هاوكاری و پشتیوانی شه‌ڕڤانانی كۆبانێ-یه‌ له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌و شكستپێهێنانی تیرۆرستانی داعش له‌ به‌دیهێنانی مه‌رامه‌ گڵاوه‌كانیان كه‌ ئه‌ویش داگیركردنی شاری ئەو شارەی رۆژئاوای كوردستانه‌.

پێشتریش 10 پێشمه‌رگه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ هێزەکەی پێشمه‌رگه‌ به‌مه‌به‌ستی وتوێژكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌په‌گه‌ و دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنێتی داغلڕبوونی ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنه‌ شاری كۆبانێ.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket