riklam

راگه‌یاندنه‌كانی توركیا هه‌وڵی ناوزراندنی پێشمه‌رگه‌ ده‌ده‌ن

kurdistani 11:43 PM - 2014-10-31
گوایه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ خواردنه‌گه‌كان نان ده‌خۆن و پاره‌ ناده‌ن

گوایه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ خواردنه‌گه‌كان نان ده‌خۆن و پاره‌ ناده‌ن

چالاكوانێكی سیاسی نزیك له‌یه‌په‌گه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ده‌ستیان كردووه‌ به‌پروپاگه‌نده‌ بۆ ناوزراندن و دابه‌زاندنی وره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و به‌چه‌ندین شێوه‌ جه‌نگی ده‌روونی دروست ده‌كه‌ن.

ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ به‌ پیلانێكی داڕێژراو راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ده‌ستیان به‌ حه‌مله‌یه‌كی چه‌واشه‌كاری و ناوزراندن كرد دژ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌كردووه‌، له‌و هێرشه‌ راگه‌یاندنه‌ چه‌واشه‌كاریه‌دا چه‌ندین تۆمه‌ت دروستكران بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌.

رونشیكرده‌وه‌: یه‌كێك له‌ تۆمه‌ته‌كان ئه‌وه‌یه‌ گوایه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ خواردنه‌گه‌كان نان ده‌خۆن و پاره‌ ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی پێشمه‌رگه‌ سوك بكه‌ن بۆئه‌وه‌ش زۆر گرنگیان به‌و هه‌واڵه‌ درۆ و چه‌واشه‌كاریه‌ دا كه‌ هیچ راستیه‌كی تێدا نیه‌.

ئه‌و چالاكوانه‌ی یه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: ئه‌وه‌ته‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنم كه‌ ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه‌ی میدیای توركی زۆر دوره‌ له‌ راستیه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌كو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو راگه‌یاندنه‌ كوردیه‌كان وه‌لامێكی توندیان هه‌بێت بۆ چه‌واشه‌كاری میدیای توركی.

PUKmedia سامان یاروه‌یس





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket