riklam

داعش ژنانی موسڵ ناچار به‌وه‌رگرتنی ته‌ڵاق ده‌كات

kurdistani 11:16 PM - 2014-10-31
سه‌ركرده‌كانی داعش زۆرترین مه‌یلیان بۆ كچ و ژنه‌ جوانه‌كان هه‌یه‌

سه‌ركرده‌كانی داعش زۆرترین مه‌یلیان بۆ كچ و ژنه‌ جوانه‌كان هه‌یه‌

پێگه‌ی (المسله‌)ی عیراقی رایگه‌یاندووه‌ " گروپی تیرۆرستی داعش ژنانی موسڵ و هه‌ندێك له‌و شارانه‌ی كه‌له‌ژێر كۆنترۆڵیدان به‌هاوسه‌رگیریكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناچار ده‌كات".

پێگه‌گه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: تیرۆرستان ژنان ناچار ده‌كه‌ن كه‌ ته‌ڵاق له‌ هاوسه‌ره‌كانیان وه‌ربگرن و دواتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌واندا بكه‌ن به‌پێی ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه‌ خۆیان بڕوایان پێی هه‌یه‌.

پێگه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه‌: تیرۆرستانی داعش ژنه‌كان ده‌ڕفێنن و هاوسه‌ره‌كانیان ناچار به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ده‌ست به‌رداریان بن ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ هاوسه‌ری هه‌بێت ئه‌وه‌ به‌پێی شه‌رع و به‌زۆر ته‌ڵاقی ده‌ده‌ن.


باسی له‌وه‌شكردوه‌: سه‌ركرده‌كانی داعش زۆرترین مه‌یلیان بۆ كچ و ژنه‌ جوانه‌كان هه‌یه‌و بۆیه‌ ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ده‌ربازبن له‌سه‌ره‌تای كۆنترۆڵكردنی موسڵه‌وه‌ ئه‌وه‌ روبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ PUKmedia دواو وتی: به‌پێی بڕیارێكی دادگای شه‌رعی داعش له‌ناو شاری موسڵ ماره‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌و كچ و كوڕانه‌ دانراوه‌ كه‌ هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و هه‌ر كچێك شووبكات ده‌بێت داوای ماره‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند: به‌پێی بڕیاری دادگا گه‌ربێتوو هه‌ركه‌سێك له‌وه‌ سه‌رپێچی بكات ئه‌وه‌ 30 جه‌ڵدی  لێده‌درێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket