riklam

سوپای عیراق مۆڵه‌تی یه‌ك مانگ ده‌دات به‌ داعش

kurdistani 10:50 PM - 2014-10-31
به‌ته‌واوی سه‌ركوت ده‌كرێن و له‌ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراواندا كۆتاییان پێده‌هێنرێت

به‌ته‌واوی سه‌ركوت ده‌كرێن و له‌ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراواندا كۆتاییان پێده‌هێنرێت

وه‌زیری به‌رگری عیراق له‌ سه‌ربازگه‌ی چاوی شێر له‌ باكوری ناوچه‌ی هیت –ی سه‌ربه‌پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند " تا یه‌ك مانگی تر تیرۆرستانی داعش له‌سنوری پارێزگای ئه‌نبار كۆتاییان پێدێت و له‌ناو ده‌برێن".

خالد عوبێدی وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سوپای عیراق رایگه‌یاندوه‌: هێزه‌كانی سوپای عیراق ئێستا خاوه‌ن چه‌ندین فڕۆكه‌و چه‌كی پێشكه‌وتوون به‌وه‌ش توانای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان زۆر به‌هێزبووه‌.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگری عیراق باسی له‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی عه‌شیره‌تی نه‌مر كردووه‌ له‌ناوچه‌ی هیتی سه‌ربه‌پارێزگای ئه‌نبار كه‌ له‌تیره‌كانی (الجغایفه‌ و العبید ) ن به‌زووترین كات تۆڵه‌یان ده‌كرێته‌وه‌و  قه‌ره‌بووی كه‌سوكاره‌كانیشیان ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ داعش ته‌نها  مۆڵه‌تی یه‌ك مانگی له‌ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار هه‌یه‌و به‌ته‌واوی سه‌ركوت ده‌كرێن و له‌ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراواندا كێوماڵی ته‌واوی ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ده‌كرێت و كۆتاییان پێده‌هێنرێت.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ماوه‌ی سێ رۆژ پرسه‌ی به‌هۆی شه‌هید كردن و كۆمه‌ڵكوژی عه‌شیره‌تی نه‌مری له‌ پارێزگاكه‌ راگه‌یاند.

PUKmedia سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket