riklam

وەفدەکەی یەکێتی لەگەڵ کوتلەی ئەحرار کۆبۆوە

kurdistani 10:02 PM - 2014-10-31
سەرجەم هێزە کوردستانیەکان یەک هەڵوێست بووین سەبارەت بە بەشداریکردنمان لە حکومەت"

سەرجەم هێزە کوردستانیەکان یەک هەڵوێست بووین سەبارەت بە بەشداریکردنمان لە حکومەت"

له‌چوارچێوه‌ی دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌شاری به‌غدا، وه‌فده‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 31/10/2014 له‌گه‌ڵ كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به‌ڕه‌وتی سه‌در كۆبۆوه‌.

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی وه‌فده‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتی كه‌پێكهاتبوون له‌ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كوتله‌ی ئه‌حرار له‌لایه‌ن د.نه‌سار روبه‌یعی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌میر كه‌نانی و جواد جه‌بوری و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌كوتله‌ی سه‌در پێشوازیكران، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا بیروڕای پێویست سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ئێستای عیراق و دواگۆڕانكارییه‌كان و  چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسی و ئابوری و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو مه‌ترسییه‌كانی داعش ئاڵوگۆڕ كرا.

له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماژه‌ی بۆ كۆی ئه‌و كێشانه‌ كرد كه‌ له‌دوای رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌عیراقدا كه‌ڵه‌بوون و له‌و رووه‌شه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ كرد كه‌ ئێستای عیراق و ناوچه‌كه‌و كوردستانیشی پێدا تێده‌په‌ڕێت و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كان له‌عیراقدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی دژومنه‌كانماندایه‌و دوپاتیشیكرده‌وه‌: وه‌كو كورد به‌گشتی هه‌روه‌ها یه‌كێتی به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ په‌ند له‌ئه‌زموونی رابردوو وه‌ربگرین و وه‌ك هه‌میشه‌ به‌شێكین له‌چاره‌سه‌رو پابه‌ندین به‌ده‌ستوره‌وه‌.


 مه‌لا به‌ختیار رونكردنه‌وه‌ی پێویستیشی سه‌باره‌ت به‌كۆی هه‌ڵه‌كانی حوكمداری له‌عیراقدا كرد كه‌ وایكرد كاریگه‌ری ناته‌ندروست له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دروست بكات و به‌گرنگیشی زانی كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بچنه‌وه‌ دۆخی ئاسایی و پێویستی خۆیان و  ئومێدیشی خواست كه‌ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی روبه‌ڕوومان بۆته‌وه‌ پاڵنه‌رو هانده‌رمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوویی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین.


 وتیشی: وه‌ك هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان خاوه‌ن یه‌ك بڕیارو هه‌ڵوێست بوین سه‌باره‌ت به‌ به‌شداربوونمان له‌حكومه‌ت و خۆمان به‌ به‌شێكیش له‌چاره‌سه‌ر ده‌زانین.


 راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش له‌ره‌وتی سه‌درو سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ كانی عیراق ده‌كه‌ین كه‌ چ له‌په‌رله‌مان و چ له‌حكومه‌ت پێكه‌وه‌ ده‌رفه‌ته‌كه‌ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا بقۆزینه‌وه‌.


 له‌كۆتایی وته‌كانیشدا مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌سه‌رهه‌ڵدان و مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ته‌واوی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی عیراق و كردو له‌و رووه‌شه‌وه‌ رۆڵی پێشمه‌رگه‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و به‌رگرییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌داعش به‌رزنرخاند.


PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket