riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. له‌پێناو به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كان یه‌كێتی غه‌دری له‌خۆی كرد

kurdistani 06:10 PM - 2014-10-31
یه‌كێتی مه‌به‌ستێتی لایه‌نه‌كان به‌جدی به‌شداربن له‌حكومه‌ت

یه‌كێتی مه‌به‌ستێتی لایه‌نه‌كان به‌جدی به‌شداربن له‌حكومه‌ت

ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ده‌ستنیشانكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌یه‌ینێت، یه‌كێتیی له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ غه‌درێكی گه‌وره‌ی له‌خۆی كردوه‌، له‌پێناو به‌شداریكردنی جدی لایه‌نه‌كان له‌ناو حكومه‌تدا، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، گه‌نجانی یه‌كێتی هه‌ڵه‌بجه‌ داواده‌كه‌ن، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاو له‌ یه‌كێتی و له‌هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌حكومه‌تدا.

رزگار حه‌مه‌ نوری میرزا، ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ده‌ستنیشانكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌پێناو به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌حكومه‌تدا، یه‌كێتی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ غه‌درێكی گه‌وره‌ی له‌خۆی كرد.
وتیشی: راسته‌ له‌ئێستادا به‌شێكی زۆر له‌گه‌نجانی یه‌كێتی هه‌ڵه‌بجه‌ دڵگرانن له‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێتی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ رایگشتیشی سه‌لماند، كه‌ مه‌به‌ستێتی حكومه‌ت هی هه‌مووان بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان حكومه‌ت، به‌هی خۆیان بزانن له‌پارێزگاكه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا ته‌نها پۆستی پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لایه‌ن هه‌یه‌ پۆستی سه‌ره‌كی به‌ركه‌وتووه‌ له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌نگدان له‌ریزبه‌ندی پله‌ی پێنجه‌مدایه‌، هاوكات هه‌مان لایه‌ن له‌ پارێزگایه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌نییه‌ یه‌كێك له‌پۆسته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ بدایه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كاتێكدا كه‌ به‌پێی ده‌نگدان یه‌كێتی له‌و پارێزگایه‌ له‌پله‌ی دووه‌مدایه‌.

رزگار حه‌مه‌ نوری میرزا ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی به‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌وه‌ی وه‌بیر هه‌موو لایه‌نه‌كان هێنایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كاندا چاو له‌یه‌كێتی بكه‌ن، تا هه‌موو لایه‌ك حكومه‌ت، به‌حكومه‌تی خۆیان بزانن و هه‌وڵبده‌ن له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌م حكومه‌ته‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌، له‌ده‌نگدانی 30-4-2014 دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌پله‌ی یه‌كه‌م هات له‌به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌ڵام له‌كاتی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌دا، هه‌وڵیدا هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ئیستحقاقی ده‌نگی خۆیان زیاتر وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌شداریكردنی جدی لایه‌نه‌كان له‌ناو حكومه‌تدا.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket