riklam

ئاڵای عیراق له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی بێجی هه‌ڵكرایه‌وه‌

kurdistani 03:21 PM - 2014-10-31
چه‌ند شوێنێكی تر تائێستا شه‌ڕ تێیاندا به‌رده‌وامه‌

چه‌ند شوێنێكی تر تائێستا شه‌ڕ تێیاندا به‌رده‌وامه‌

 فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایده‌گه‌یه‌نێـت " به‌شێك له‌ناوه‌ندی قه‌زای بێجی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاوه‌ كۆنترۆڵكراوه‌و هه‌ندێك له‌ داموده‌زگاكانی قه‌زاكه‌ ئاڵای عیراقیان له‌سه‌ر هه‌ڵكراوه‌و چه‌ند شوێنێكی تريش تائێستا شه‌ڕ تێیاندا به‌رده‌وامه‌".

لیوا حه‌مید نامس فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌باره‌ی دوایه‌مین گۆڕانكاریه‌كانی شه‌ڕی سوپا له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش رایگه‌یاند: به‌شێك له‌ناوه‌ندی قه‌زای بێجی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاوه‌ كۆنترۆڵكراوه‌و ئاڵای عیراقیان له‌سه‌ر هه‌ڵكراوه‌، به‌تایبه‌ت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌و كۆڵێژی بێجی و چه‌ند شوێنێكی تريش تائێستا شه‌ڕ تێیاندا به‌رده‌وامه‌.

فه‌رمانده‌كه‌ی پۆلیس وتیشی: له‌ناوچه‌ی (حاویه‌ المزره‌عه‌) سێ قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش كوژراون  لاشه‌كانیان له‌ژێر ده‌ستماندایه‌و چوار تیرۆرستی تریش به‌دیل گیراون.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش بۆ خاوكردنه‌وه‌ی پێشره‌وییه‌كانی هێزه‌كانی سوپا پردی سكه‌ی قیتاری باكوری رۆژئاوای قه‌زای بێجیان ته‌قاندۆته‌وه‌و به‌شێكی رێگه‌كه‌شیان بۆمبرێژكردووه‌، به‌ڵام تیرۆرستان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌هێزه‌كانی سوپاوه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستمان لاشه‌ی ده‌یان تیرۆرست له‌ناوه‌ندی قه‌زاكه‌ كه‌وتوون و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیش رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌راونانی تیرۆرستان.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: دورنیه‌ له‌ 24 سه‌عاتی داهاتوودا رزگاركردنی ته‌واوه‌تی قه‌زاكه‌ رابگه‌یه‌نرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket