riklam

نالین عفرین: تاكه‌ هێزین شكست به‌داعش ده‌هێنین

kurdistani 02:27 PM - 2014-10-31
به‌رگری له‌كۆمه‌ڵگه‌ی سكۆلاریزم و دیموكرات ده‌كه‌ین و له‌جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕ ده‌كه‌ین

به‌رگری له‌كۆمه‌ڵگه‌ی سكۆلاریزم و دیموكرات ده‌كه‌ین و له‌جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕ ده‌كه‌ین

له‌تازه‌ترین چاوپێكه‌وتنیدا بۆ رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز (مه‌یسا عه‌بدۆ) ناسراوبه‌ نالین عفرین فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كورد له‌كۆبانێ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات " به‌رخودانی كۆبانێ بۆ هه‌مووی جیهانی سه‌لماند كه‌ كوردانی رۆژئاوا تاكه‌ هێزن ده‌توانن شكست به‌نیازه‌ گڵاو مه‌به‌سته‌ ره‌شه‌كانی تیرۆرستانی داعش بهێنن".

نالین له‌سه‌ره‌تای وته‌كانیدا ده‌ڵێت: له‌ 15ی سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ ئێمه‌ وه‌كو خه‌ڵكی شاری كۆبانێ له‌رۆژئاوای كوردستان شه‌ڕی دژ به‌داعش ده‌كه‌ین و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ گه‌مارۆ دراوین و په‌لامار ده‌درێن له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌، گه‌مارۆیه‌ك كه‌ قورسترین چه‌كه‌كانی جیهان هه‌ر له‌تانكی ئه‌مریكی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چه‌كی قورس بۆردومان ده‌كرێین، به‌ڵام ئاماده‌نین له‌یه‌ك بستی خاكه‌كه‌مان بۆ هیچ لایه‌نێك خۆشبین و نه‌مان هێشتووه‌ تیرۆرستان پێشڕه‌وی بكه‌ن.

نالین عه‌فرین بۆ نیۆرك تایمز جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌: ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌ئێمه‌ی كورد له‌كۆبانێ نیه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ به‌رگری له‌كۆمه‌ڵگه‌ی سكۆلاریزم و دیموكرات ده‌كه‌ین و له‌جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕ ده‌كه‌ین  به‌ كوردو عه‌ره‌ب، موسڵمامان و مه‌سحیه‌كانی جیهان و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كانی تر.

مه‌یسا عه‌بدۆ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی هێزه‌ شه‌ڕڤانه‌كانی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌شڵێت: ئێمه‌ سه‌لماندومانه‌ كه‌ تاكه‌ هێزی كاریگه‌رین له‌ سوریادا كه‌ بتوانین روبه‌ڕووی داعش ببینه‌وه‌، هه‌ر كاتێك پارسه‌نگی هاوسه‌نگ بوبێت، ئێمه‌ ئه‌وانمان تێكشكاندوه‌.

ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر چه‌كی زیاترمان هه‌بێت و بێڵین چه‌كدارانی خۆمان له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ی سوریاوه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ ده‌چینه‌ حاڵه‌تێكی هێرشبردنی به‌هێزو گورزی جه‌رگبڕن ده‌ده‌ین له‌ داعش.

هه‌روه‌ها نالین په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ژنانی جیهان ده‌كات و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌ ژنانی جیهان كه‌ یارمه‌تیمان بده‌ن، ئێمه‌ بۆ مافه‌كانی ژنان شه‌ڕ ده‌كه‌ین له‌ هه‌موو شوێنێك.

نالین عه‌فرین (میسا عه‌بدۆ) هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا دێته‌ سه‌ر به‌ره‌كانی جه‌نگ و رۆڵی ژنان له‌كۆبانێ و ده‌ڵێت: شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌ به‌باشی شاره‌زایی شێوازی شه‌ڕكردنی جه‌نگی داعشن و گورزی كوشنده‌یان لێوه‌شاندون، بۆیه‌ بیرت ده‌خه‌مه‌وه‌ زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ ژنان و كچانی شه‌ڕڤانان و شانازیش ده‌كه‌ن له‌پێناو نیشتمانه‌كه‌یاندا شه‌هید ببن.

دێته‌ سه‌ر باسكردنی بارودۆخی شه‌ره‌كان له‌گشت قۆڵه‌كانه‌وه‌و ده‌ڵێت: له‌هه‌ر كونجێكی كۆبانێ ژنێك یان پیاوێك به‌حه‌زره‌ته‌وه‌ خۆی مات داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌نیشتمانه‌كه‌ی بكات و تیرۆرستان به‌ده‌یان جار هێرشیان كردووه‌، به‌ڵام له‌هه‌موو شوێنێكی شاری كۆبانێ-وه‌ گوللـه‌یان بۆچووه‌و گڕیان بۆچووه‌، بۆیه‌ كۆبانێ په‌یامێكی گه‌وره‌تری پێیه‌ له‌شكست دانی داعش گه‌وره‌تره‌ ئه‌ویش ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌ به‌خۆی.

ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ش ده‌كات: دواتر پیشاندانی بازووی ژنان و كچانی كورده‌ به‌هه‌موو جیهان به‌وه‌ی ئێستا ژن شه‌ڕی هه‌موو ژنانی جیهان ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین و قێزه‌ونترین پیلانی داعش كۆیله‌كردنی ژنانه‌و نیازی ناپاكیه‌تی، بۆیه‌ ئه‌م به‌رخودانه‌ به‌رخودانی ژنانی كۆبانێ-یه‌و ده‌بێت هه‌موو ژنانی جیهان پشتیوانی لێبكه‌ن.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket