riklam

داعش له‌ موسڵ 600 زیندانی گوللـه‌باران ده‌كات

kurdistani 02:01 PM - 2014-10-31
مۆڵه‌تی 48 سه‌عاتیشیان به‌ زیندانیه‌ سونه‌كان داوه‌ گه‌ربێت و نه‌چنه‌ ریزیانه‌وه‌

مۆڵه‌تی 48 سه‌عاتیشیان به‌ زیندانیه‌ سونه‌كان داوه‌ گه‌ربێت و نه‌چنه‌ ریزیانه‌وه‌

تیرۆرستانی داعش له‌ شاری موسڵ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ گوللـه‌بارانكردنی زیندانیانی شیعه‌ مه‌زهه‌ب و مۆڵه‌تی 48 سه‌عاتیشیان به‌ زیندانیه‌ سونه‌كان داوه‌ گه‌ربێت و نه‌چنه‌ ریزیانه‌وه‌ ئه‌وا هه‌مان چاره‌نووسیان ده‌بێت و ده‌كوژرێن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان به‌ كوشتن و گوللـه‌باران كردنی زیندانیانی شیعه‌ مه‌زهه‌ب كردووه‌و له‌ماوه‌یپێنج رۆژی رابردوودا زیاتر له‌ 600 زیندانیان گوللـه‌ باران كردوه‌و دواتر له‌گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا كۆیان كردوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌ناو ئه‌و زیندانیانه‌دا كه‌سانی ئه‌منی و رۆژنامه‌نوس و فه‌رمانبه‌رو پارێزه‌ر و شۆفێر و هاووڵاتی كاسب هه‌یه‌، له‌ شوێنێكی دور له‌ شارو له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ له‌ناو چاڵێكی گه‌وره‌دا گوللـه‌بارانیان كردوون و دواتر به‌خۆڵ دایان پۆشیون.

رونشیكرده‌وه‌: پاشان به‌زیندانیه‌ سونه‌كانیان ووتوه‌ گه‌ر بێتوو له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی داهاتوودا به‌یعه‌ به‌ خه‌لیفه‌ی تیرۆرستان نه‌ده‌ن و دواتر نه‌چنه‌ ریزه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وانیش هه‌مان چاره‌نوسیان ده‌بێت و ده‌كوژرێن.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: داعش له‌ناو موسڵدا 37 گروپی داناوه‌ كه‌ زۆرینه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سه‌ توندڕه‌وه‌كانی خه‌ڵكی شاری موسڵه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و رقیان له‌هه‌ركه‌سێك بێت ئه‌وه‌ ده‌یڕفێنن و دواتر ده‌یكوژن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد: له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردووشدا فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی داعشیان له‌ناو شاری موسڵ بۆردومان كردووه‌ و زیانی زۆریان پێگه‌یاندوون و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعش كوژراون، هه‌ربۆیه‌ ئه‌میره‌كانی داعش له‌موسڵ داوایان كردووه‌ له‌ شاری ره‌قه‌و ناوچه‌كانی تری ژێرده‌سه‌ڵاتیان شاره‌زایی جه‌نگی و چه‌كیان بۆ بنێرن.

PUKmedia سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket