riklam

كۆبانێ.. داعش له‌ شكسته‌كانی به‌رده‌وامه‌

kurdistani 12:59 PM - 2014-10-31
له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ چه‌ندین هێرشیان تێكشكێنراون

له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ چه‌ندین هێرشیان تێكشكێنراون

له‌شه‌وی رابردوو30-10-2014 ه‌وه‌ تیرۆریستان چه‌ندین هه‌وڵیانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قۆڵی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بچنه‌ ناو شاری كۆبانێ، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه‌ به‌سه‌ختی وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه‌و شكست به‌ هه‌وڵه‌كانیان هێنراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان لێكوژراون.

ئاری هه‌ركی لێكۆڵه‌رو چالاكوانی سیاسی نزیك له‌یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌ شه‌قامی شاره‌وانی كۆبانێ  كه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌یه‌ تیرۆرستان ویستویانه‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا بته‌قێننه‌وه‌، به‌ڵام پێش گه‌یشتنی به‌شوێنی ئامانج ته‌قێندراوه‌ته‌و دواتر شه‌ڕێكی قورس ده‌ستیپێكردووه‌و تیرۆرستان تووشی شكستێكی قورس هاتوون و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێكوژراون.

رونشیكرده‌وه‌: له‌ ناوچه‌ی كانیا كوردانیش تا دره‌نگانێكی شه‌و تیرۆرستان په‌لاماری هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌یان داوه‌، به‌ڵام شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ بوێرانه‌ وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كیان لێكوشتوون و دواتر تیرۆرستان شكاون و كشاونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و چالاكوانه‌ی یه‌په‌گه‌ وتیشی: له‌ قۆڵی رۆژئاواوه‌ تیرۆرستان چه‌ند جارێك په‌لاماریان داوه‌، به‌ڵام به‌قورسترین شێوه‌ وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه‌و كشاونه‌ته‌ دواوه‌، له‌باره‌ی زیانه‌كانیشه‌وه‌ هیچ زانیاریه‌كی ته‌واو راست له‌به‌ر ده‌ست نیه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: وره‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) زۆر به‌رزه‌و ئه‌م په‌لاماره‌ی تیرۆرستان په‌له‌قاژه‌ی بێ ئومێدبوونه‌و هه‌رئه‌وه‌ش وای كردووه‌ لاوازبن و به‌ده‌یان تیرۆرستیان لێبكوژرێت.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket