riklam

سلێمانی.. رۆژی شه‌ممه‌ كۆتایی به‌ گرفتی كه‌م ئاوی دێت

kurdistani 12:40 PM - 2014-10-31
تا رۆژی شه‌ممه‌ كێشه‌ی هێڵی دووه‌می دوكان سلێمانی چاره‌سه‌رده‌كرێت

تا رۆژی شه‌ممه‌ كێشه‌ی هێڵی دووه‌می دوكان سلێمانی چاره‌سه‌رده‌كرێت

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆی تێكچوونی هێڵی دووه‌می ئاوی دوكان سلێمانی  به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر روبه‌ڕووی گرفتی كه‌م ئاوی بوونه‌ته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانیش ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كات رۆژی شه‌ممه‌ ته‌واوی كاره‌كانی چاكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه‌ كۆتاییان پێدێت.

فه‌رهاد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا تیمه‌كانمان خه‌ریكێ چاكردنه‌وه‌ی هێڵی دووه‌می ئاوی دوكان سلێمانین و به‌شه‌ویش به‌رده‌وامن له‌ كاركردن.

وتیشی: ئه‌مڕۆ كاری چاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و بۆریانه‌ی كه‌ پێویست بوو بگۆڕدرێن كۆتایی پێدێت و هیوادارین رۆژی شه‌ممه‌ ده‌ستبكه‌ینه‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر ماڵاندا.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket