پێشمه‌رگه‌و پێشوازیی باکوور
kurdistani 12:26 PM - 2014-10-31ته‌حسین ته‌ها چۆمانی
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر کۆبانێ رووبه‌ڕووی دۆخێكی تایبه‌ت له جه‌نگی دژی تیرۆر بۆته‌وه، ئه‌وا ئه‌م دۆخه له‌گه‌ڵ خۆیدا کوردی خستۆته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌کی مێژوویی گرنگ که:
یه‌که‌م: کۆششی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر که رووی له هه‌مووانه‌و زیاتر له‌ده‌وری خاک و جوگرافیای کورد له‌باشوورو رۆژئاڤا وه‌ک هه‌ڕه‌شه به‌دەرده‌که‌وێت، کوردی خستۆته دۆخێکه‌وه که ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر بارگۆڕینی جیۆپۆلتیکی خۆی بزانێت که رووی له کرانه‌وه‌یه، چونکه کورد له‌وه تێگه‌یشتووه که ئه‌م قۆناغه‌ی پێیدا ره‌ت ده‌بێت، قۆناغی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف و ئازادی و حکومڕانییه‌تی له‌سه‌ر خاکی خۆی، وه‌ک ده‌شبینرێت وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا له‌به‌رده‌م ئه‌م قۆناغه‌ی کورد به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه ده‌که‌ن. له‌م رووه‌وه کورد که ستراتیژی سه‌ره‌کی له‌م قۆناغه‌دا رووبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆره. به‌هه‌ر جۆرێک بێت ده‌یه‌وێت ئه‌م قۆناغه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کۆتایی پێ بێنێت.
دووه‌م: په‌یوه‌ست به کۆبانێ و رۆژئاڤا به‌گشتی، ئه‌مڕۆ خیتاب و هه‌ڵوێستی و سیاسی کورد وێڕای هه‌ر جۆره ناکۆکییه‌ک به‌ئاڕاسته‌ی یه‌ک گوتاری و یه‌ک هه‌ڵوێستی ده‌چێت، ئه‌مه ته‌نیا بناغه‌یه‌که بۆ داهاتوویه‌کی باشتر. بۆیه ئه‌م زه‌مینه‌یه‌و ها‌وکارییه‌ی کورد له‌ناوخۆدا خه‌ریکه ده‌یڕه‌خسێنێت بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر، پێگه‌ی کورد چ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی چ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئیقلیم، ده‌کرێت وه‌ک پێگه‌یه‌کی حساب بۆکراو له‌ناو دنیای سیاسی رۆژئاوادا جێی خۆی بگرێت.
پێده‌چێت چوونی پێشمه‌رگه بۆ کۆبانێ خاڵی وه‌رچه‌رخانی ئه‌و مێژووه بێت، که تاوه‌کو ئێستا له‌ناو هه‌ناوی ئیسنانی کورد دا په‌نگ ده‌خواته‌وه، ئه‌م رۆشتنه له‌گه‌ڵ خۆیداو هاوخه‌باتی له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا، هه‌مان فۆڕمی ئه‌و خه‌باته‌یه که تاوه‌کو ئێستا کورد نه‌یتوانووه به‌م به‌رفراوانییه به‌رگری لێ بکات. بۆیه رۆشتنی هێزی پێشمه‌رگه له‌باشووره‌وه بۆ رۆژئاڤا ته‌فسیری ئه‌و قۆناغه‌مان بۆ ده‌کات، که خه‌می نه‌ته‌وه‌یی کورد خه‌مێکه‌و ده‌بێت پارێزگاری لێ بکرێت، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و خه‌مه زۆر با ئاسانی له‌و پێشوازییه‌ی هاووڵاتیانی باکووری کوردستاندا به‌دیار که‌وت.
ئه‌و پێشوازی و نمایشه‌ی کورد له باکووری کوردستان بۆ پێشمه‌رگه رێکیخست، هه‌روا نمایشێکی رواڵه‌تی‌و هه‌ست و سۆزی نییه، به‌ڵکو نمایشێکه که زیاتر بۆنی به‌گری و بۆنی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی لێ دێت، که کورد گه‌شتۆته قۆناغێک که قۆناغی به‌رگری کورده له کورد. ئه‌م په‌یامه‌و کۆده‌نگیه‌ی کورد به‌تایبه‌ت بۆ تورکیا په‌یامێکی هه‌ستیارو گرنگ ده‌بێت. چونکه هه‌رچی تورکیایه له ژێر زه‌ختێکی ناوخۆی مه‌ترسیداردایه په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد.
سه‌رنجه‌کان به‌هه‌ر ئاقارێکدا بن، ئه‌و هاوکاریه‌ی باشوور بۆ رۆژئاڤا، ده‌کرێت ناسنامه‌ی پێشمه‌رگه له رووبه‌روبوونه‌وه‌ی جه‌نگی دژی تیرۆردا که به‌شێکی زۆری وڵاتانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خستۆته یه‌ک به‌ره‌وه، له‌و ناسنامه لۆکاڵییه ده‌ربچێت، که ته‌نیا په‌یوه‌ست بێت به هێزێکی هه‌رێمییه‌وه. به‌دیوه‌که‌ی تریش ئه‌م هاوکاریه دیسان ده‌بێت وه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رجۆره ناکۆکیه‌کی سیاسیی نێوان باشوور‌و رۆژئاڤا سه‌یر بكرێت. چونکه ئه‌م هاوکاریه هاوکارین بۆ دۆخێکی تایبه‌ت له رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆردا. بۆیه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هاوکارییه پیاده‌کردنی هه‌ر جۆره سیاسه‌تێک که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه بێت. ده‌بێت بڵێین لانگی له پێگه‌و سیاسه‌تی داهاتووی کورد به‌ڕووی دنیای ده‌ره‌وه‌و وڵاتانی ئیقلیم دێته ئاراوه.
ته‌حسین ته‌ها چۆمانی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28