riklam

وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه‌

kurdistani 11:47 AM - 2014-10-31
بڕیاره‌ سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ بۆ به‌غدا دوو رۆژ بخایه‌نێت

بڕیاره‌ سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ بۆ به‌غدا دوو رۆژ بخایه‌نێت

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 31-10-2014 وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته‌ شاری به‌غداو بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی تر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆببێته‌وه‌.


وه‌فده‌كه‌ی  یه‌كێتی  پێكهاتبوون له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سياسی و هه‌ریه‌ك له‌ عمه‌ر فه‌تاح و رگار عه‌لی و خه‌سه‌ره‌و گوڵ محه‌مه‌د.


به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ئه‌و وه‌فده‌ی یه‌كێتی پاش كه‌مێكی تر له‌گه‌ڵ د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆده‌بێته‌وه‌.


بڕیاره‌ سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ بۆ به‌غدا دوو رۆژ بخایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عیراق  كۆده‌بێته‌وه‌و باس له‌بارودۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر ده‌كرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket