riklam

مولازم ئه‌حمه‌د: خۆزگه‌ هاوشانی پێشمه‌رگه‌ ده‌چوومه‌ كۆبانێ

kurdistani 11:25 PM - 2014-10-30
ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌ردانی مولازمی یه‌ك ئه‌حمه‌د ده‌كات له‌ زیندان

ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌ردانی مولازمی یه‌ك ئه‌حمه‌د ده‌كات له‌ زیندان

ئه‌مڕۆ 30-10-2014 ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی مولازمی یه‌ك ئه‌حمه‌د ئیبراهیم-ی كرد له‌ زیندانی چاكسازی به‌غدا.


ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند كه‌ مولازم ئەحمەد پێی راگەیاندوم سێیه‌م جارمه‌ له‌وه‌ته‌ی به‌ندم به‌دڵ بگریم، جاری دووه‌م هه‌ر دوێنێ بوو كاتێک لەڕێی رۆژنامەکانەوە وێنه‌ی كاروانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانم بینی و ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی له‌ باکوری كوردستان لێ یان كراوه‌، خۆزگه‌ی خواست له‌گه‌ڵیان بووایه‌، هه‌ر بۆیه‌ بڕیاری دابوو ئه‌مڕۆ به‌ ڕۆژو بێ بۆ دوعاكردن بۆ سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌، هەروەک جاری یه‌كه‌میش كه‌ بیستم جه‌نابی مام جه‌لال گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ خاکی كوردستان.

دەشڵێت: كاكه‌ مولازم ئه‌حمه‌د زۆر به‌گه‌رمی هه‌واڵی مامی پرسی داوای بینینی وێنه‌ی نوێی لێکردم، وتیشی زۆر سه‌ربه‌رزم و په‌شیمان نیم كه‌ بۆ به‌رگری له‌ ناوی كوردو كوردستان له‌ به‌ندیخانه‌م، زۆر زۆر سوپاسی هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی كوردستان و پشتگیری و خۆپشاندانه‌ی كرد كه‌ بۆ پشتیوانی ئه‌و له‌ شاره‌كانی كورستان ئه‌نجام دران.

ئاڵا تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌: دڵنیابن كاكه‌ مولازم ئه‌حمه‌دمان له‌ بیره‌ سكرتاریه‌تی جه‌نابی مام جلال سه‌رۆک كۆمارو پارێزه‌ره‌كانی به‌رده‌وامن له‌ په‌یوه‌ندیدان، ئێستا له‌ هه‌وڵی جدیداین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دادی عیراق بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ کوردستان و ته‌واوكردنی (ته‌میز) كردنی كه‌یسه‌كه‌ی كاكه‌ مولازم ئه‌حمه‌د كوڕی ماڵی مام جه‌لال.

جێگای وه‌بیر هێنانه‌یه‌وه‌ رۆژی 22-3-2014 له‌ رووداوێكی نه‌خوازراودا راگه‌یاندنكار محه‌مه‌د بدێوی شه‌ممه‌ری له‌شاری به‌غدا له‌ناوچه‌ی جادریه‌ كوژراو له‌و روداوه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌مولازی یه‌ك ئه‌حمه‌د ئیبراهیم مسته‌فا و دوو هاوڕێی به‌ناوه‌كانی فكری عه‌زیز و عه‌دنان عه‌بدول خالق ده‌ستگیركران.

 


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket