riklam

رۆژی جیهانی پشتیوانی كۆبانێ راگەیەنرا

kurdistani 09:13 PM - 2014-10-30
لەزۆربەی پایتەختەكانی جیهان رێپیوان دەكرێت

لەزۆربەی پایتەختەكانی جیهان رێپیوان دەكرێت

لەڕۆژی جیهانی هاوكاری و پشتیوانی كۆبانیدا پایتەختەكانی جیهان (بەرلین، پاریس، رۆما، ستوكهۆڵم، واشنتۆن، تورنتو، مەكسیكوسیتی، مۆسكۆ، هەولێر، ئەستەنبول، جوهانسبێرگ و قاهرەو چەندین شاری تر لەسەرتاسەری دنیادا خۆپیشاندان دەكەن.
رێكخراوی داكۆكی لەگەلانی هەڕەشەلێكراو لەراگەیاندراوێكی رۆژنامەنوسیدا كەوێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia پشتگیری خۆیان لەخۆپیشاندان و رێپێوان و چالاكیەكانی رۆژی 1ی تشرینی دووەمی داهاتوو لەسەر ئاستی جیهان بۆ كۆبانی دەربڕیوەو ئاماژەشیان بەوەداوە كە شەنگال و دەشتی نەینەوا لەبیرناكرێ.

لەراگەیەنراوەكەدا هاتووە: رێكخراوی داكۆكی لەگەلانی هەڕەشەلێكراو (STP) پشتگیری لەبانگەوازی كوردانی ئاوارەو پەنابەرەكانی تاراوگە، هاوڕێیانی ئەمریكاو ئەوروپاو ئاسیاو ئەفریقیاو ئوسترالیا دەكات لەچالاكیەكانی رۆژی نیودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لەشاری كوردان (كۆبانێ) كەدەكەوێتە باكوری سوریاوە.

ئەم راگەیاندنە لەكاتێكدایە كە بڕیارە رۆژی 2014/11/1 لەیەك كاتدا لەشارەكانی بەرلین و پاریس و رۆماو ستۆكهۆڵم و واشنتۆن و تورنتۆو مەكسیكۆسیتی و مۆسكۆو هەولێرو ئەستەنبول و جوهانسبێرگ و قاهرەو چەندین شاری تر هاوشێوەی چەندین چالاكی تری وەك راوەستان و مانگرتن خۆپیشاندان و رێپێوان كەلەشارە گەورەو بچوكەكانی سەرتاسەری دنیادا ئەنجامدراوە، ئەم چالاكیە فراوانەش بەڕێوەبچێت و ئەو رۆژە دەكەنە رۆژی جیهانی هەماهەنگی بۆ كۆبانی، پەیامی پشتیوانی و هاوكاری پشتگیری لەگەلی كۆبانێ رادەگەیەنن، لەكاتێكدا كە رێكخراوی نیودەوڵەتی ئیسلامی تیرۆریستی (IS) لەكۆتایی ساڵی 2013وە هەوڵی داگیركردنی ئەوشارەیداوەو چەندینجار لەبەردەم بەرەنگاربونەوەی قارەمانانەی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە شكستی هێناوە.

لەراگەیاندنەكەدا نوسراوە: لە28 ئەم مانگەدا هێرشی بەرفراوانی داعش بۆ سەر كۆبانی دەستیپێكردەوەو ئەو شارە لەبەرگرییەكی بێوێنەدان.
 سەبارەت بەپەیامی كوردستانیانی دەرەوە بەتایبەتی لەئەڵمانیا راگەیاندراوەكەی داكۆكی لەگەلانی هەڕەشەلێكراو نوسیویەتی: كوردی ئاوارەو هاوڕێكانیان داوا لەحكومەتی ئەڵمانیا دەكەن فشاری زیاتر بخاتە سەر حكومەت و دەسەڵاتی توركی لەئەنقەرە بۆ ئەوەی سیاسەتی بەرامبەر بەو رێكخراوە تیرۆرستیەی دەوڵەتی ئیسلامی بەزوترین كات بگۆڕێ، لەكاتێكدا كە بەئاشكرا سوپای توركی هاوكاری ئەو تیرۆریستانە دەكات كە ماوەی ساڵێكە شەڕی پاكتاوی رەگەزی بەدیاریكراوی لەناوەڕاستی سێپتەمبەرەوە دژی منداڵ و ژن و پیاوان لەكۆبانێ بەڕێوەدەبەن.

ئامانج لەم هاوكاریەش بەپێی راپۆرتی GfbV ئەوەیە ئەنقەرە دەیەوێ هەر سێ كانتۆنە كوردییەكانی باكوری سوریا(كۆبانی،عفرین،جزیرە) تێكبشكێنێ، بۆیە لەسەر ئەڵمانیاو ئەوروپایە پەلە بكەن  و فشاربخەنە سەریان لەكاتێكدا كە حكومەتی توركی لەڕووی لۆجستیكیەوە پشتگیری لەئیسلامیەكان دەكات.
لەكۆتایی راگەیاندنە رۆژنامەنوسیەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە چارەسەری  بەركەوتوانی كورد لەتوركیا بەشێوەی پچڕپچڕەو رێگەنادرێ برینداران لەسەرسنور بپەڕنەوەو پشتگوێیان دەخەن..!! خوێنیان لەبەر دەڕوات هەتا دەمرن..!! ئەمە لەكاتێكدایە كە زیاتر لە 200 هەزار كەس لە كۆبانی ئاوارەی ئەوسنورانە بوون.
 رێكخراوەكە داواشدەكات هاوكاری مرۆیی زیاترو باشتر بۆ پەنابەرانی كوبانی دابینبكرێ! رێگایەك بۆ گەیشتنی هاوكاری ئەو گەلە گەمارۆدراوە ئازایە لەكۆبانێ بكرێتەوە.

شایانی باسە رۆژی 2014/11/1 جگە لەپایتەختە دیارەكانی دنیا لەزۆربەی شارەكانی وڵاتانی ئەوروپا بەگشتی رۆژی كۆبانێ بەرز رادەگیرێ و بەچەندین زمانی جیهانی شەقامەكانی دنیا لەخۆراگڕی كۆبانی و مەرگەساتی شەنگال و بەرگری ئازایانەی شەڕڤانانی كوردو خۆڕاگری كوبانێ بەئاگا دەهێنرێتەوەو دەیكەنە پەیامی پشتگیریكردن لەسەرتاسەری جیهاندا، لەهەمان كاتدا داوا دەكەن فشار بخرێتە سەر توركیا بۆ دەستبەرداربوون لەسیاسەتی پشتگیری بەدەوڵەتی ئیسلامی داعش، داوای پشتیوانی سەرتاسەری كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەكەن بۆ كوردو كۆبانی و شەنگال و شەڕڤانان و پێشمەرگە.

رێكخراوی داكۆكی لەگەلانی هەڕەشەلێكراو بۆ هەماهەنگی لەگەڵ كوردانی سەرتاسەری جیهان و پشتگیری كۆبانێ و لەبیرنەكردنی شەنگال و دەشتی نەینەوا رۆژی 2014/11/1 لەم ئەدرێسەی خوارەوە وەك بەشێك لەو چالاكیانە پشتگیری خۆیان راگەیاند:
كات: 11:00 تا 13:00 پاشنیوەڕۆ
südniedersächsischen Universitätsstadt:
نزیك شارەوانی كۆن
 (Gänseliesel), Markt 9, 37073 Göttingen

PUKmedia شەهاب عوسمان - ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket