riklam

حكومەتی هەرێم پشوی عاشورای دیاریكرد

kurdistani 04:49 PM - 2014-10-30
لەسەرجەم دامودزگاكانی هەرێمدا پشوی رەسمی دەبێت

لەسەرجەم دامودزگاكانی هەرێمدا پشوی رەسمی دەبێت

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە كە دەكاتە 10ی موحەڕەمو سێ شەممەی داهاتوو دەكات بڕیاریدا ئەو رۆژە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتدا پشوی رەسمی بێت.

سەفین دزەی وتەبێژی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 2014/10/30 بەماڵپەڕی رەسمی حكومەتی هەرێمی راگەیاندوە: رۆژی سێ شەممەی داهاتوو كە دەكاتە رۆژی 10ی موحەڕەم  كە بەعاشورا ناسراوە لەسەرجەم دامودەزگانی حكومەتی هەرێمدا پشوی رەسمی دەبێت.

رۆژی 29ی ئەم مانگە حكومەتی عیراق بڕیاریدا رۆژی سێ شەممەی داهاتوو كە دەكاتە 10ی موحەڕەم لەسەرجەم وەزارەت و پارێزگاكانی عیراق پشوی رەسمی بێت.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئەوەی راگەیاندبو كە رۆژی 4ی تشرینی دووەم كە دەكاتە سێ شەممەی داهاتوو بەبۆنەی 10ی موحەڕەم  كە رۆژی عاشورایە لەسەرجەم وەزارەت و پارێزگاكانی عیراق پشوی رەسمی دەبێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket