riklam

ته‌نها دوو به‌نزینخانه‌ی تیجاری له‌ناو شاری سلێمانیدا ماوه‌

kurdistani 04:42 PM - 2014-10-30
له‌ 54 به‌نزینخانه‌ ته‌نها دوو به‌نزینخانه‌ تیجارین

له‌ 54 به‌نزینخانه‌ ته‌نها دوو به‌نزینخانه‌ تیجارین

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیيه‌كانی شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌ئێستادا له‌ناو شاری سلێمانی ته‌نها دوو به‌نزینخانه‌ی تیجاری، ماون كه‌ ببنه‌ به‌نزینخانه‌ی حكومی.

جه‌مال جه‌لال جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی شاری سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای ئه‌وه‌ی كوالێتی به‌نزینی ناوخۆی هه‌رێم به‌رزكرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها رێژه‌ی ناردنی به‌نزین بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ بڕێكی باشه‌، بۆیه‌ بڕیارماندا كه‌ جگه‌ له‌هه‌ردوو به‌نزینخانه‌ی (وڵات و قه‌یوانی یه‌ك)، سه‌رجه‌م به‌نزینخانه‌كانی دیكه‌ی ناو شاری سلێمانی بكه‌ین به‌ به‌نزینخانه‌ی حكومی.

وتیشی: له‌ناو شاری سلێمانی 54 به‌نزینخانه‌ هه‌یه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها دوو به‌نزینخانه‌یان به‌نزینی تیجاری به‌ هاووڵاـیان ده‌فرۆشن.

راشیگه‌یاند: هه‌وڵمانداوه‌ له‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانیش به‌نزینخانه‌ تیجارییه‌كان بكه‌ینه‌ به‌نزینخانه‌ی حكومی و به‌هه‌موو به‌نزینخانه‌ تیجارییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات.


PUKmedia لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket