riklam

بارزانی: چوونی پێشمه‌رگه‌ به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندی توركیا و ئه‌مریكا مومكین نه‌بوو

kurdistani 04:08 PM - 2014-10-30
سه‌رۆكی هه‌رێم:  په‌یه‌ده‌ پێویستی به‌هێزێكی پشتیوانییه‌

سه‌رۆكی هه‌رێم: په‌یه‌ده‌ پێویستی به‌هێزێكی پشتیوانییه‌

سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند: ناردنی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ به‌بێ ره‌زامه‌ندی توركیا و ئه‌مریكا مومكین نه‌بووه‌ سه‌ركردایه‌تی په‌یه‌ده‌ش داوای هێزی پشتیوانی لێكردووین نه‌ك هێزی شه‌ڕكه‌ری پێشمه‌رگه‌.

مه‌سعود بارزانی له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت چونیی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ رایگه‌یاند: تیرۆریستانی داعش ته‌نیا له‌رِووی ئایینیه‌وه‌ توندرِه‌و نین، به‌ڵكو زۆریان هه‌ڵگری هه‌ر دوو توندرِه‌وی ئایینی و رِه‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌یین.

بارزانی له‌په‌یامێكه‌شیدا ده‌ڵێت: چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ش بۆ كۆبانێ به‌ بێ رِه‌زامه‌ندی توركیا و هاوكاریی ئه‌وان و ئه‌مریكا مومكین نه‌بوو،
دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و سێ قۆڵیی نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریكا و توركیا و هه‌رێم، به‌ رِه‌سمی ئاگادار كراین كه‌ توركیا ره‌زامه‌نده‌ و ئاسانكاری ده‌كات بۆ چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو : په‌یوه‌ندیمان به‌ سه‌ركردایه‌تی په‌یه‌ده‌وه‌ كرد كه‌ ئاماده‌ین هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ بنێرین، ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا وتیان پێویستیمان به‌ هێزی شه‌رِكه‌ری پێشمه‌رگه‌ نییه‌، به‌ڵكو پێویستیمان به‌ هێزێكی پشتیوانییه‌، بۆیه‌ له‌سه‌ر داوای ئه‌وان برِیاردرا هێزێكی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ بنێرین، ئه‌و هێزه‌ی ئێستا به‌ره‌و كۆبانێ به‌رِێكه‌وتووه‌ ته‌نها هێزێكی پاڵپشتی و دابینكردنی ئاگره‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket