riklam

تیرۆرستان بۆردومانی رێگه‌ی چونه‌ژووره‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ ده‌كه‌ن

kurdistani 03:46 PM - 2014-10-30
.

.

تیرۆرستانی داعش له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ تێكده‌شكێن و شه‌وی رابردووش 29-10-2014 شه‌ڕێكی قورس له‌رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ روویدا، هه‌روه‌ها به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedia  تیرۆرستان ئه‌و شوێنانه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاروایه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پێدا بچنه‌ ناو كۆبانێ – وه‌.

ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو شه‌ڕێكی قورس له‌رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ روویداو تیرۆرستان گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وت.

وتیشی: تیرۆرستان ویستویانه‌ رێگریی له‌هاتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن بۆ ناو شاری كۆبانێ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بۆردومانی رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێیان كردووه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و دواتریش فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانێكی قورسیان ده‌ستپێكردوه‌و  بۆماوه‌یه‌كی زۆر تیرۆرستان له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونیان نه‌ماوه‌و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه‌ .
 
هه‌ركی راشیگه‌یاند: له‌رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا شه‌ڕه‌ڤانانی یه‌په‌گه‌ 5 ئۆتۆمبێلی داعشیان سوتاندووه‌و سه‌رنشینه‌ تیرۆرسته‌كانیش كوژراون.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌مڕۆ له‌به‌ره‌ی رۆژئاوای كۆبانێ شه‌ڕێكی قورس هه‌بووه‌ و له‌ گوندی مناز شه‌ڕه‌ڤانان دوو ئۆتۆمبێلی داعشیان سوتاندوه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراوه‌كان نه‌زانراوه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ناوچه‌ی تلال ئیزاعه‌ش رووبه‌روبونه‌وه‌ له‌ نێوان تیرۆرستان و شه‌ڕه‌ڤاناندا هه‌بووه‌و ئۆتۆمبێلێكی داعش سوتێنراوه‌، كه‌ داعشێكی تێدابووه‌ .
هه‌روه‌ها ئه‌ وچالاكوانه‌ ئه‌وه‌شی باسكرد: هه‌ر ئه‌مڕۆ 30-10-2014 له‌گوندی حلنجیش ئۆتۆمبێلێكی داعش سوتێنراوه‌و 4 چه‌كداریشیان لێكوژراوه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket