riklam

سه‌رۆك كۆمارو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌

kurdistani 03:38 PM - 2014-10-30
له‌پێناوی چالاككردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گواستنه‌وه‌

له‌پێناوی چالاككردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گواستنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 30-10-2014 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ باقر جه‌بر ئه‌لزوبه‌یدی وه‌زیری گواستنه‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا، گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی رێوشوێنه‌كانی گه‌شه‌پێدانی كه‌رته‌ جیاجیاكانی گواستنه‌وه‌ به‌وجۆره‌ی كه‌ خزمه‌تگوزاری نوێی گواستنه‌وه‌ دابینبكات بۆ هاووڵاتیان.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ش پوخته‌یه‌كی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و ئه‌و پلانانه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ پێشبینیده‌كرێت بخرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ له‌ پێناوی چالاككردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گواستنه‌وه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، سه‌رۆك مه‌عسوم پشتیوانی خۆی نوێكرده‌وه‌ بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه‌ ببێته‌ مایه‌ی بوژانه‌وه‌و كاراكردنیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی وه‌زاره‌تێكی گرنگه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌و كاری گواستنه‌وه‌و هاتوچۆی رۆژانه‌یان له‌ڕێی ده‌زگا جیاجیاكانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌ راییده‌كه‌ن.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket