riklam

سلێمانی.. كارگه‌ی ئاوی ژیان داخرا

kurdistani 03:28 PM - 2014-10-30
به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستیه‌وه‌

به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستیه‌وه‌

به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی و ستانداردی پێویست له‌ ئاماده‌كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان، كارگه‌ی ئاوی ژیان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامی سلێمانییه‌وه‌ داخرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 30-10-2014 رێبوار جه‌لال سه‌رپه‌شتیاری تیمی ته‌ندروستی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای به‌دواداچوونمان بۆ كارگه‌ی ئاوی ژیان به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی و ستانداردی پێویست له‌ ئاماده‌كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌، ئه‌و كارگه‌یه‌مان داخست.

وتیشی: كارگه‌ی ئاوی ژیان ئه‌و ئاوه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنا هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ئاوی ماڵاندا نه‌بوو بۆیه‌ فه‌رمانی داخستنیمان داوه‌، تا ئه‌و كاته‌ی مه‌رجی پێویستی ته‌ندروستی و ستانداردی پێویستی تیا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د-سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket