riklam

قائیمقامی سلێمانی: كه‌می غازی ماڵان چاره‌سه‌ركرا

kurdistani 03:04 PM - 2014-10-30
داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات به‌پێی پێویست غاز بكڕن

داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات به‌پێی پێویست غاز بكڕن

سه‌باره‌ت به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی غازی ماڵان له‌ بازاڕه‌كاندا، به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی بڕی پێویست له‌ شاری كه‌ركوك و كۆرمۆره‌وه‌، ئه‌مڕۆ قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ركراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 30-10-2014 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌و دوو سه‌رچاوه‌وه‌ غازی L P G  مان بۆ ده‌هات ئه‌ویش له‌ كۆرمۆر و شاری كه‌ركوكه‌وه‌بوو، له‌هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ی پێویسبوو بگاته‌ ده‌ستمان كه‌م بووبوه‌وه‌.

وتیشی: دوای به‌دواداچوونمان بۆ چاره‌سه‌ركدنی كێشه‌ی كه‌می غازی ماڵان ده‌ركه‌وت له‌ شاری كه‌ركوك به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا وڵاتی پیا تێپه‌ڕ ده‌بێت نه‌وت له‌ كه‌ركوك به‌رهه‌م نایه‌ت بۆیه‌ ئه‌و بڕه‌ غازه‌ی له‌كه‌ركوك به‌رهه‌م دێت كه‌مبۆته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌ كۆرمۆر كۆمپانیای دانا گاز خه‌ریكی چاكردنه‌وه‌بوو كارگه‌كه‌بوون و به‌رهه‌مهێنانی گاز له‌وێش كه‌مبوبوه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: دوای هه‌وڵێكی زۆر و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی غازی سلێمانی توانرا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌ ئێستادا بڕی گازی پێویست ده‌گاته‌  سلێمانی، ئێمه‌ش به‌ پێی ژماره‌ی دانیشتوان به‌سه‌ر قه‌زاو ناحییه‌كاندا دابه‌شی ده‌كه‌ین.

وتیشی: له‌ ئێستادا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ركراوه‌ به‌ڵام خه‌ڵكی به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ زیاد له‌ پێویستی خۆیان غاز ده‌كڕن و هه‌ڵی ده‌گرن به‌مه‌ش ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ دروستبووه‌، پێشبینی ده‌كه‌م تا چه‌ند رۆژێكیتر ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ به‌ته‌واوی نه‌مێنێت.

قائیمقامی سلێمانی داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات كێشه‌ی كه‌می غاز چاره‌سه‌ر كراوه‌ بۆیه‌ به‌ پێی پێویست غاز بكڕن تا هه‌موو هاووڵاتیان سود مه‌ندبن و به‌شی هه‌موو هاووڵاتیان بكات.

PUKmedia سوركێو جه‌لال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket