riklam

به‌غدا بڕێك پاره‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

kurdistani 02:48 PM - 2014-10-30
 تائێستا حكومه‌تی عیراق بڕی نزیكه‌ی 16 ملیار دۆلاری هه‌رێم قه‌رزاره‌‌

تائێستا حكومه‌تی عیراق بڕی نزیكه‌ی 16 ملیار دۆلاری هه‌رێم قه‌رزاره‌‌

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 30-10-2014 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بانگهێشتی هه‌ر سێ وه‌زیری دارایی و نه‌وت و پلاندانانی كرد، سه‌باره‌ت به‌ راپۆرتی موازه‌نه‌ی ساڵی 2014 ، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی عیراق ریگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری له‌سه‌ر ناردنی بڕێك پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان داوه‌.

رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتاری كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، وه‌زیری دارایی عیراق راپۆرتی خۆی خوێنده‌وه‌و باسی له‌هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ كرد كه‌ راپۆرتی موازه‌نه‌ی بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی 2014 روبه‌ڕووی بۆته‌وه‌، كه‌ بودجه‌ی 2014 ی عیراق كورتیهێناوه‌، له‌هه‌مانكاتدا وه‌زیری دارایی باسی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردو وتی: حكومه‌ت و حه‌یده‌ر عه‌بادی ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م حكومه‌ت رازین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕێك له‌ مووچه‌و بودجه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكرێت.

رێبوار ته‌ها وتیشی: وه‌زیری دارایی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا رایگه‌یاند، دیاریكراوه‌ كه‌ تائێستا حكومه‌تی عیراق بڕی نزیكه‌ی 16 ملیار دۆلاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاره‌و ده‌بێت ره‌وانه‌ی بكات، به‌ڵام به‌ كه‌مترين كات بڕێك له‌ بودجه‌ یان مووچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.


PUKmedia دیار ستار/ لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket