riklam

دوای 30 ساڵ خاڵی سنوری مه‌نده‌لی ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 02:43 PM - 2014-10-30
بڕیاره‌ ساڵ به‌ساڵ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری تێدا ئه‌نجامبدرێت

بڕیاره‌ ساڵ به‌ساڵ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری تێدا ئه‌نجامبدرێت

دوای سی ساڵ خاڵی سنوری مه‌نده‌لی كه‌ له‌ شه‌ڕی نێوان ئێران و عیراقه‌وه‌ راگیرابوو رۆژی 29-10-2014 كرایه‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه‌ سنوره‌ بوژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی ناحیه‌كه‌و كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی ئابووری ده‌بێت.

ئازاد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: خاڵی سنوری مه‌نده‌لی كه‌ به‌ خاڵی سنوری (سومار–كه‌نده‌ڵی) ناسراوه‌، له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و دوای شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی نێوان عیراق و ئێران راگیراو به‌شێكی زۆری وێرانبوو، به‌ڵام به‌ ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ردوو وڵات دوێنێ 29/10 له‌ مه‌راسمێكی ره‌سمیدا كرایه‌وه‌.

وتیشی: كاروباری سه‌ره‌تایی له‌ڕووی ئیداری و كارگێڕییه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خاڵه‌ سنوریه‌كه‌ ته‌واوبووه‌، هه‌روه‌ها بازرگانیكردن و هێنان و بردنی شمه‌ك ده‌ستیپێكردووه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك كاری ئیداری ماوه‌، كه‌ به‌ ته‌واوبوونی ئه‌وانه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خاڵه‌ سنوریه‌كه‌ فراوانتر ده‌كرێته‌وه‌و رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ زیاد ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه‌ سنوریه‌، ناحیه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بوژێنێته‌وه‌و هه‌لی كار بۆ هه‌زاران هاووڵاتی ناوچه‌كه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ پێشووتر به‌ده‌ست بێكارییه‌وه‌ ده‌یانناڵاند، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌شی ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشی بازرگانی له‌ ته‌واوی پارێزگای دیاله‌، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوولادا كراوه‌، بڕیاره‌ ساڵ به‌ساڵ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری تێدا ئه‌نجامبدرێت.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket