riklam

پزیشكێكی پێشمه‌رگه‌: توركیا سوكایه‌تیمان پێده‌كات

kurdistani 02:22 PM - 2014-10-30
دكتۆر عیزه‌دین: داوا له‌سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌م به‌ده‌نگ بانگه‌وازی ئێمه‌وه‌ بێن

دكتۆر عیزه‌دین: داوا له‌سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌م به‌ده‌نگ بانگه‌وازی ئێمه‌وه‌ بێن

پزیشكێكی پێشمه‌رگه‌ له‌شارۆچكه‌ی پرسووس (سروج)ه‌وه‌ ، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی رووداودا ، رایگه‌یاند : هیوادارم هاواری ئێمه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ سه‌ركردایه‌تی كورد كه‌ توركیا سووكایه‌تیمان پێده‌كات.

دكتۆر عیزه‌دین ته‌مۆ، كه‌ پزیشكێكی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌و  له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌دایه‌ كه‌ دوێنێ شه‌و له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌وه‌ چوونه‌ رووها، له‌وێشه‌وه‌ بردرانه‌ پرسووس، به‌تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: ئێمه‌ رۆژێك و دوو شه‌وه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ سووكایه‌تییه‌كی زۆریان پێده‌كرێت .

وتیشی: ئێمه‌ كه‌ بریتین له‌ 84 پێشمه‌رگه‌ ، دوێنێ شه‌و سه‌عات 1 ی شه‌و به‌ كاتی توركیا ، گه‌یشتنه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی رووها . هه‌روه‌ها هه‌ر له‌هه‌ولێر، توركه‌كان پێیانڕاگه‌یاندین، كه‌ نابێ به‌ چه‌ك و جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌وه‌ بچینه‌ خاكی توركیاوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی و به‌بێ چه‌ك چووینه‌ته‌ خاكی توركیاوه‌، هه‌روه‌ها كه‌ گه‌یشتینه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی توركیا ، به‌ پاس گه‌یێندراینه‌ پرسووس، له‌وێش ئێمه‌ خراوینه‌ته‌ كۆگایه‌كه‌وه‌ ، كه‌ هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی تێدا نییه‌، یه‌ك پارچه‌ سابوونیشی تێدا نییه‌ ده‌ستی پێ بشۆین، هه‌روه‌ها wc تێدا نییه‌. خواردنی په‌نابه‌رانمان ده‌ده‌نێ، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌ستده‌كه‌ین سجنین لێره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ربازێكی زۆر ده‌وریانداوین، په‌یوه‌ندیمان به‌ ده‌ره‌وه‌ نییه‌ ، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌بێ چاوه‌ڕێی چه‌كه‌كانمان بین، ده‌ركه‌وتنی ئێمه‌ و چوونمان بۆ كۆبانێ دواده‌خه‌ن، هاتنی چه‌كه‌كانیشمان دواده‌خه‌ن.

هه‌روه‌ها وتی: سه‌ربازه‌كانی توركیا مامه‌ڵه‌ی خراپمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ، زۆر تووڕه‌ن له‌پێشوازی خه‌ڵك له‌پێشمه‌رگه‌ .

دكتۆر عیزه‌دین ته‌مۆ، یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ی به‌ فڕۆكه‌ی توركیا شه‌وی رابردوو گه‌یشتنه‌ رووها ، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌ كۆبانێ وتی:  داوا له‌سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌م ، به‌ده‌نگ بانگه‌وازی ئێمه‌وه‌ بێن و له‌و سووكایه‌تی پێكردنه‌ رزگارمان بكه‌ن، به‌ڕاستی توركیا سووكایه‌تیمان پێده‌كات.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket