riklam

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ تونێلی گه‌لی زاخۆی كرده‌وه‌

kurdistani 02:06 PM - 2014-10-30
سودی زۆری بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌بێت

سودی زۆری بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌بێت

ئه‌مڕۆ 30-10-2014 به‌ ئاماده‌بوونی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تونێلی گه‌لی زاخۆ له‌ قه‌زای زاخۆ كرایه‌وه‌.

تونێلی گه‌لی زاخۆ له‌ سه‌رده‌می كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌رچوو، ئه‌مڕۆش كاره‌كانی ته‌واوبوو له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ تونێلی گه‌لی زاخۆ وه‌ك هاووڵاتیانی ئه‌و سنوره‌ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن گرنگییه‌كی زۆری ده‌بێت، چونكه‌ پێشتر رێگای دهۆك زاخۆ رێگایه‌كی سه‌خت بوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ رۆژانه‌ روداوو كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وته‌وه‌، به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و تونێله‌ رێژه‌ی روداوی هاتوچۆ كه‌مده‌بێته‌وه‌و كارئاسانی باش ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان.

تونێلی گه‌لی زاخۆ درێژییه‌كه‌ی سێ كیلۆمه‌ترو نیو ده‌بێت كۆمپانیایه‌كی توركی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واوكردووه‌، له‌مه‌ودوا هاووڵاتیان ده‌توانن له‌و تونێله‌وه‌ هاتوچۆ بكه‌ن.

PUKmedia زێره‌ڤان گولی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket