riklam

سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا..شه‌ش هێرشی داعش تێكده‌شكێنرێت

kurdistani 01:57 PM - 2014-10-30
هه‌موو تانك و كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانیان تێكشكێنراون

هه‌موو تانك و كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانیان تێكشكێنراون

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 30-10-2014 له‌ ناحیه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا، تیرۆرستانی داعش شه‌ش جار هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌دا داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ تێكشكێنراون.

محه‌مه‌د حاجی قادر جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ گه‌رمك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ له‌ هه‌ردوو ناحیه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا، تیرۆرستانی داعش شه‌ش جار هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و له‌ سه‌رجه‌میاندا هێرشه‌كانیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ تێكشكێنراوه‌.

وتیشی: له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا زیاتر له‌ 10 تیرۆرستی داعش كوژراون كه‌ ناویان لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌، هه‌روه‌ها زیانی ماددی زۆریشیان به‌ركه‌وتووه‌و هه‌موو تانك و كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانیان تێكشكێنراون.

 جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ گه‌رمك راشیگه‌یاند كه‌ هه‌ر له‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌دا به‌داخه‌وه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدبوون.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket